یه‌كه‌م ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كان سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا
یه‌كه‌م ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كان سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا
سایتی باسك / كوردستان نيوز- رۆژی 13-2-2008 سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی Sydsvenska Dagbladet له شاری مالمۆی سوید كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ستافی رۆژنامه‌كه ئه‌نجامدا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت. هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كان كه‌ناوبراو بڕیاری بڵاوكردنه‌وه‌ی‌دا له‌ناو دانیشتنی ده‌سته‌ی ستافی رۆژنامه‌كه كه‌وته سه‌ر زه‌وی‌و ده‌ست به‌جێ ناوبراو گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌م سه‌رنوسه‌ره ناوی پێته‌ر مێلینه‌و له ساڵی 1948 له ستۆكهۆڵم له‌دایك بووه ، هه‌واڵی مردنی ئه‌م سه‌رنوسه‌ره له‌چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی سویدی و نه‌رویجی
بڵاوكرایه‌وه . ئه‌وه‌ی شایانی باسه حكومه‌تی سوید دژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاریكاتێرانه‌یه به‌ڵام هه‌ندێ رۆژنامه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تیراژ‌و ناوبانگ ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌كه‌یان په‌نا بۆ ئه‌م جۆره كرداره نامرۆڤانه‌یه ده‌بن كه هه‌ستی ئاینی زیاتر له میلیارێك و 500 ملیۆن مسوڵمان بریندار ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده به‌پێی چه‌ند بڕگه‌و ماده‌یه‌كی یاسایی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری سویدیی برینداركردنی هه‌ستی ئاینی و نه‌ته‌وایه‌تی وكه‌سایه‌تی سزای یاسایی له‌سه‌ره، ئه‌ویش به‌پاره بێت یاخود به‌ندكردن
بشری روزنه ای است برای تابیدن نور .نگاهی بشارت آمیز به سیر حوادث دارد ودر تلاش است مژده بخش روشنی ومحبت باشد به امید رویش ایمان در درونهای خسته ی امروزی گام نهاده وهدیه های خود را خالصانه درمعرض دیدگان می نهد .