سه‌رپۆشه‌كه‌ی (مه‌روه) عه‌رشی ئه‌تاتوركی هه‌ژاند
2008-04-14 سه‌رپۆشه‌كه‌ی (مه‌روه) عه‌رشی ئه‌تاتوركی هه‌ژاند
ئه‌و قه‌ڵا پۆڵایینه‌ی كه به سه‌دان هه‌زار پیاو نه‌ڕووخا . له خێزانێكی موسڵمان له ساڵی (1958) له (ئه‌نقه‌ره) له‌دایكبووه، ئاماده‌یی له توركیا ته‌واو كردووه و، له ساڵی (1986) له كۆلێژی پزیشكی وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام له‌به‌ر په‌یوه‌ستبوونی ئیسلامی و باڵاپۆشیه‌كه‌یه‌وه وازی لێهێنا ... چونكه نه‌یانهێشت به باڵاپۆشیه‌وه ده‌وام بكات، دوایی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی مامۆستای یاسا بووه له ئه‌مریكا تووانی بچێت بۆ ئه‌مریكا و له‌وێ كۆلیژی ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر ته‌واو بكات و، دواتر گه‌ڕایه‌وه توركیا و په‌یوه‌ندی كرد به حیزبی (ره‌فا) و پاشان به حیزبی فه‌زیله‌وه و، بووه لێپرسراوی لێژنه‌ی ئافره‌تان. عبدالرزاق عبدالرحمن
(مه‌روه) له‌سه‌ر لیستی حیزبی فه‌زیله له ئه‌سته‌مبوڵ خۆی پاڵاوت بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان و ئه‌وراقی خۆی پێشكه‌ش به لیژنه‌ی یاسایی ئه‌سته‌مبوڵ كرد. ئه‌م لێژنه‌یه بۆی هه‌بوو به‌پێی یاسا (ئیعتیراز) بگرێ له ئه‌وراقی پاڵێوراوه‌كان، ئه‌مه‌ش له مانگی مارتی ساڵی (1999) بووه.
(مه‌روه) پێشتر له ته‌مه‌نی (29)ساڵیدا و له مانگی نیسانی (1999) شوی كردبوو به پیاوێكی ئه‌رده‌نی و، خاوه‌نی دوو كچ بوو كه له مێرده‌كه‌ی جیابووه‌وه و دانه‌نیشت له‌لای، بێئه‌وه‌ی بزانێت كه دواتر له په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی هه‌یه تووشی كێشه ده‌بێت و ده‌كرێته هێرشێكی سلبی دژی.
وه‌ك ده‌زانین ئه‌مریكا هه‌ر له زووه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بووه، به‌ڵكو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له توركیادا هه‌بووه، جگه له‌مه‌ش عه‌لمانیه‌كان خۆیان شانازی ده‌كه‌ن به وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكییه‌وه، كه‌چی بۆ (مه‌روه) كردیانه گه‌وره‌ترین ره‌خنه له‌سه‌ری.
بێگومان دۆسیه‌ی باڵاپۆشی له ساڵی (1925) ده‌ستی پێكردووه، له‌و كاته‌وه كه (ئه‌تاتورك) یاسای پۆشاكی فه‌رمی بۆ كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت ده‌ركردووه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك باڵاپۆشی له فه‌رمانگه و ده‌زگا و قوتابخانه‌كاندا قه‌ده‌غه كردووه.
مه‌روه و چوونه په‌رله‌مان
له هه‌ڵبژاردنی ساڵی (1999)دا مه‌روه یه‌كه‌م ئافره‌تی باڵاپۆش بووه له مێژووی توركیای نوێ‌دا ده‌رچووه و بووه‌ته ئه‌ندام په‌رله‌مان، ئیتر راگه‌یاندنه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه كه‌وتنه سه‌ر (مه‌روه قاوه‌غچی) و فشارێكی زۆریان خسته‌سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به باڵاپۆشییه‌وه نه‌چێته هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و چوونه ناو په‌رله‌مانی به مافێكی خۆی ده‌زانی و، بڕیاریدا به‌وپه‌ڕی شكۆمه‌ندی‌و سه‌ربه‌رزیه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو فشاره‌كان په‌یوه‌ست بێت به پاڵاپۆشیه‌كه‌یه‌وه، بۆیه كاتێك له هۆڵی په‌رله‌مان ئه‌ندامه‌كان سوێندی یاساییان خوارد، (مه‌روه) به‌وپه‌ڕی ئازایی و بوێریه‌وه چووه ناو هۆڵی په‌رله‌مان بۆ سوێند خواردنی یاسایی، له ناكاودا پشێوی و ئاڵۆزی و ده‌نگه‌ده‌نگ به‌رزبوویه‌وه...
هه‌ندێكیان به چه‌پڵه‌ڕێزان و پشتیوانی بۆ (مه‌روه) ده‌ستیان پێكرد، ئه‌مانه سه‌ر به لیستی فه‌زیله بوون و، ئه‌وانی تر له حیزبی چه‌پی دیموكراتی و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوون و، هاواریان ده‌كرد: (ده‌ریكه‌ن.. ده‌ریكه‌ن..! یا ده‌بێت باڵاپۆشیه‌كه‌ی لاببات یا ده‌بێت بچێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه دژبه عه‌لمانیه‌ته..). ده‌یان وت: هاتنی مه‌روه بۆ ناو په‌رله‌مان به باڵاپۆشیه‌وه گه‌وره‌ترین ئیهانه‌یه بۆ ئه‌تاتورك، كه دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م په‌رله‌مانه عه‌لمانیه‌ته‌یه. له‌م كاته‌دا دانیشتنه‌كه وه‌ستێنرا، به‌ڵام (بوڵه‌ند ئه‌جه‌وید) كه نائیبی سه‌رۆكی حیزبی چه‌پی دیموكراتی و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاته‌ی توركیا بوو، چووه سه‌ر سه‌كۆ (منصه) و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مافێكی یاسایی هه‌بێت، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و، له كۆتاییه‌كه‌یدا وتی: "ده‌بێت ئه‌م ئافره‌ته له سنوری خۆی بووه‌ستێنرێت و له‌به‌ر ئه‌و باڵاپۆشییه‌ی بكرێته ده‌ره‌وه".
(دیمیریل)ـیش كه سه‌رۆك كۆمار بوو وتی: "مه‌روه بووه‌ته هۆی پشێوی و ئاڵۆزی وه‌زعی توركیا". ئیتر مه‌راسیمه‌كه كۆتایی هات، پاشان ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی خۆی سازدا و بڕیاری دا نابێت (مه‌روه) بچێته هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه بۆ سوێند خواردن.
له‌به‌ر ئه‌مه (مه‌روه) كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌ست و وتارێكی دا‌و وتی: "چۆن ده‌بێت گاڵته به مافی گه‌ل بكرێت؟! چۆن ده‌بێت له وڵاتێكدا كه باسی دیموكراتیه‌ت ده‌كات و یاسا و ده‌ستور و مافی كه‌سی و ئازادی پێشێل بكرێت؟! چۆن ئیهانه ده‌كرێت به ئافره‌تێك كه باڵاپۆشه له وڵاتێكدا كه (¾)ی ئافره‌تانی باڵاپۆشبن.
له كۆتایدا هه‌ڵوێستی خۆی به‌م جۆره ده‌ربڕی و، وتی: سورم و به‌رده‌وامم له‌سه‌ر په‌یوه‌ستبوونم به ئایینه‌كه‌مه‌وه، باڵاپۆشیه‌كه‌م ناگۆڕمه‌وه به هه‌موو كورسیه‌كانی په‌رله‌مان و به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ناكه‌م و سوپاسی گه‌لیش ده‌كه‌م كه ده‌نگیان بۆ داوم و، ئێستا هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری زیاتر ده‌كه‌م و شانازی ده‌كه‌م به‌و باڵاپۆشیه‌مه‌وه.
ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته
له دوای ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مه‌روه مانشێتی راگه‌یاندنه‌كان به‌گشتی بووه باس‌و خواسی (مه‌روه)... هه‌ندێكیان بێشه‌رمانه هێرشیان ده‌كرده سه‌ری، به‌ڵكو تاوانباریان ده‌كرد و، ناویان ده‌زڕاند و له‌كه‌داریان ده‌كرد، نه‌ك هه‌ر خۆی، به‌ڵكو حیزبی فه‌زیله و خێزانه‌كه‌شی و، رۆژانه تووشی ناڕه‌حه‌تی و ئازار ده‌كرا و، فشارێكی سیاسی و ئیعلامی زۆری له‌سه‌ر بوو، به‌ڵكو زۆر هه‌وڵیان دا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت زیندانی بكرێت، بۆیه: به‌وه تاونباریان كرد كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به رێكخراوی (حه‌ماسی فه‌له‌ستین)ـه‌وه كه گوایه ئه‌مه‌ش له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه رێكخراوێكی تیرۆرسیتییه.
له به‌رواری (17/5/1999) ره‌گه‌زنامه‌ی توركیایان له (مه‌روه) سه‌نده‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیای ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده (مه‌روه) به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كانی جیهانه‌وه ده‌عوه‌تنامه‌ی بۆ هاتووه بۆ به‌شداریكردنی كۆبوونه‌وه‌كانیان. هه‌روه‌ها هێشتا ئه‌ندامی په‌رله‌مانه و (حه‌سانه)ی هه‌یه، كه‌چی بڕیارێكیان بۆ ده‌ركرد كه نابێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی توركیا نه‌وه‌ك رابكات، چونكه تیرۆریسته! پاشان پۆلیس به‌بێ هیچ بڕیارێك له نیوه‌شه‌ودا چوونه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی بۆ گرتنی، به‌ڵام خۆی نه‌دا به‌ده‌سته‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه نوێنه‌رانی فه‌زیله چوونه به‌رده‌می ماڵه‌كه‌ی و رێگه‌یان گرت له پۆلیس و په‌یوه‌ندیان كرد به سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆوه، كه چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ن، له‌م كاته‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌یانێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتبوو كه (مه‌روه) هێشتا ئه‌ندامی په‌رله‌مانه، واته كه‌س بۆی نییه بیگرێت.
ئه‌م به‌یانه هه‌ر له ترسی جه‌ماوه‌ربوو نه‌وه‌ك خۆپیشاندان بكرێت، به‌ڵكو په‌رله‌مان خۆی بێ‌ئاگا كرد له‌و پۆلیسانه‌ش، چونكه هه‌م سیناریۆكه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و هه‌م جه‌ماوه‌ریش ئاماده‌ی خۆپیشاندان بوون.
له ئه‌نجامی ئه‌م ململانێی نێوان (مه‌روه) و حكومه‌تدا
ـ دادگای توركیا بڕیارێكی ده‌ركرد له‌سه‌ر حیزبی فه‌زیله و قه‌ده‌غه‌كردنی پێنج له ئه‌ندامه‌كانی كه له ناویاندا (مه‌روه) هه‌بوو، كه نابێت موماره‌سه‌ی كاری سیاسی بكه‌ن بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ.
ـ حیزبی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی داوای كرد له په‌رله‌مان كه یاسایه‌ك ده‌ربكات و نابێت باڵاپۆش بێته ناو په‌رله‌مانه‌وه. ـ حیزبی چه‌پی دیموكراتی حاكمیش پێشنیارێكی كرد بۆ ئه‌وه‌ی یاسای ره‌گه‌زنامه‌ی توركی بگۆڕێت. هه‌ر كه‌سێك هاوسه‌رگیری بكات له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی توركی كه ژن بهێنێ یان شوو بكات، نابێت خێرا ره‌گه‌زنامه‌ی توركی پێبدرێت وه‌ك ئێستا كه هه‌یه، ئامانج له‌م گۆڕینه‌ش بۆ ئه‌وه بوو رێگه له (مه‌روه) بگیررێت تاوه‌كو نه‌توانێت شوو بكات به‌هیچ هاووڵاتییه‌كی توركی و ره‌گه‌زنامه‌ی توركی پێ نه‌درێته‌وه.
هه‌ڵوێستی (مه‌روه) به‌رامبه‌ر به‌م بڕیارانه
بێگومان (مه‌روه) له‌م ململانێیه‌دا بێده‌نگ نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌ك كێوێكی دامه‌زراو به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت وه‌ستا و ره‌خنه‌ی تووندی گرت و (ئیعتیراز)ی له‌سه‌ر ئه‌م بڕیارانه‌ی له دادگا تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیاره‌ی حیزبی چه‌پی دیموكراتی ببێته بڕیارێك و جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌و شووی كرد به ئه‌ندازیارێكی توركی به ناوی (به‌كیر لوتفی یه‌لدیرم) و، گرێبه‌ستی یاسایی ده‌رهێنا و، به‌م هۆیه‌وه كه وه‌ك ئه‌مریكییه‌ك كه هاوسه‌ری توركی هه‌یه به‌خێرایی و له كاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا ره‌گه‌زنامه‌ی توركی وه‌رگرته‌وه. ئیتر بیانووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بڕی كه وه‌ختی خۆی نه‌یهێشت سوێندی یاسایی په‌رله‌مان بخوات. كه‌واته ئێستا ده‌بێت په‌رله‌مان بواری پێ بدات و سوێندی خۆی بخوات، چونكه تا ئه‌م كاته‌ش راتبی مانگانه‌ی خۆی وه‌رگرتووه و له كۆشكی ئه‌ندامانی په‌رله‌ماندا ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م جاره حكومه‌ت بیانووی ئه‌وه بوو، به‌هۆی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ره‌گه‌زنامه‌ی وه‌رگرتووه و قبوڵ نییه، ئه‌بێت چاوه‌ڕوانی دادگا بكات تا بزانێت چ یاسایه‌ك ده‌رده‌كات.
بۆ ئه‌مه‌ش (مه‌روه) كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی تری گرت و رایگه‌یاند: "هاوڵاتییه‌كی توركی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردن قبوڵی كردووه و، گه‌ل ده‌نگی بۆ داوه و به هه‌موو یاسا و ده‌ستورێكی توركیا بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مان و حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی هه‌یه و، راتبی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باڵاپۆشه بواری ناده‌ن كه سوێندی په‌رله‌مان بخوات!
ئایا هیچ یاسایه‌ك هه‌یه قه‌ده‌غه‌ی ئه‌م ئافره‌ته بكات كه نابێت باڵاپۆش بێت؟ نه‌خێر نییه! چونكه ده‌ستوری توركی له مادده‌ی (19) ده‌ڵێت: ده‌بێت رێز له هه‌موو باوه‌ڕ و ئایین و ئازادی كه‌سایه‌تی بگیرێت.
وه‌ڵامیان بۆ ئه‌مه
ئێمه دژی باڵاپۆش نین، باڵاپۆش با له ماڵ و بازاڕدا بێت، به‌ڵام نابێت له په‌رله‌ماندا بێت، ئه‌گه‌ر له په‌رله‌ماندا ببێت مانای ئه‌وه‌یه هه‌موو ئافره‌تێك بۆی هه‌یه له هه‌موو قوتابخانه و دام و ده‌زگاكانیشدا باڵاپۆش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئاوابێت كه‌واته ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی ئێمه یانی چی و مانای چییه؟!
ده‌یانووت (مه‌روه) نیشانه‌ی ئینتیمایه‌كی رۆشنبیری عه‌ره‌بی دواكه‌وتووه.
(مه‌روه)... بۆ ئه‌مه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ری به‌ست و وتی: "ده‌زانن بۆچی له مێرده عه‌ره‌به‌كه‌م داوای ته‌ڵاقم كردووه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یویست من له ماڵه‌وه هه‌ر به عه‌ره‌بی قسه بكه‌م! منیش ته‌حه‌ممولی ئه‌مه‌م نه‌كردووه و ئینتیمام بۆ هه‌ر زمانه توركییه‌كه‌ی خۆم بووه، بۆیه لێشی جیابوومه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئینتیما عه‌ره‌بیه‌م ببووایه كه ئێوه ده‌یڵین ئه‌وه‌م قبوڵ ده‌كرد، ئه‌گه‌ر من نیشانه‌ی ئه‌و ئینتیمایه بم، ده‌ی خۆ (¾)ی ئافره‌تی توركی باڵاپۆشه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئافره‌تی باڵاپۆشی له توركیادا نموونه‌ی ئافره‌تی كارامه و زیره‌ك و چالاك و به‌ڕه‌وشت و دڵسۆزی گه‌ل و وڵاتن و، باجی خۆیان به رێكوپێكی ده‌ده‌ن. ئا ئه‌مه‌یه پاداشتیان؟!
پاشان (مه‌روه) ئه‌وه‌نده تووشی ناڕه‌حه‌تی هات، له لایه‌ن فه‌زیله‌شه‌وه نه‌یانتوانی به‌رگری لێ بكه‌ن و پاسه‌وانی بۆ دابنێن، به‌ڵكو هاوڕێ و خزم و كه‌سه‌كانی پاسه‌وانیان لێده‌كرد، ته‌نانه‌ت پارێزه‌ره‌كانیشی ئازاردران و، خێزانه‌كه‌شی تووشی كێشه كرا و، كچه گه‌وره‌كه‌شی كه ته‌مه‌نی ده ساڵ بوو ئازار درا، بۆیه ناچاربوو هه‌ردوو كچه‌كه‌ی له قوتابخانه ده‌ربێنێ.
ماوه‌یه‌ك (مه‌روه) خۆشی كه‌ناردا و له شوێنی نهێنیدا ده‌ژیا... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی تر زۆر هه‌بوون دوو ره‌گه‌زنامه‌ی توركی و ئه‌مریكیان هه‌بێ، كه‌چی ئه‌م ره‌گه‌زنامه‌ی توركیان لێ سه‌نده‌وه و، ده‌یانووت: ئه‌مه جیایه و خه‌ته‌ره بۆ عه‌لمانیه‌ت.
(مه‌روه) ناچاربوو، توركیای به‌جێ هێشت و به‌ره‌و ئه‌مریكا كه‌وته‌ڕێ بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی له زانكۆی (هارفارد) و، له‌وێ بووه ئه‌ندام له خوێندنی كۆلیژی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له زانكۆی (جۆرج واشنتۆن) و، ده‌ستی كرد به نووسین له رۆژنامه‌ی (وه‌قت) كه له ئه‌سته‌مبوڵ ده‌رده‌چوو. دوایش له‌گه‌ڵ باوكی‌دا له ئه‌مریكا هه‌ردووكیان بوونه مامۆستای زانكۆ، به‌ڵام به‌رده‌وام بوو له كاری سیاسی و گشتی و نووسین له رۆژنامه توركیه‌كاندا و، سكاڵای خۆشی به‌رزكرده‌وه بۆ دادگای ئه‌وروپی مافی مرۆڤ .
(مه‌روه) ده‌ڵێ: "دوای سێ ساڵ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جیهانی په‌رله‌مانتاران له كوبا، گه‌یشتم به به‌ڕێز (ترهان تشلیك -نوێنه‌ری حیزبی فه‌زیله) وتی: "دیمریل وتوویه‌تی به فه‌زیله هاتنی مه‌روه بۆ ناو په‌رله‌مان خه‌ریك بووه ببێته هۆی ئینقیلابێكی سه‌ربازی.
پشتگیری (مه‌روه) له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا
وه‌ك پێشتر وتمان (مه‌روه) گه‌ل ده‌نگی بۆ داوه و هه‌ڵیان بژاردووه، بۆیه هه‌زاره‌ها خه‌ڵك له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی توركیادا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیا وه‌ستانه‌وه. راگه‌یاندنه‌كانی توركیا و ئیسلامی و جیهانی پشتگیری (مه‌روه)ـیان كرد و، مانشێته‌كان به‌م جۆه باسی (مه‌روه)ـیان ده‌كرد: (تۆ تاجی سه‌رمانی... پاڵه‌وانی مافی مرۆڤی) له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامیشه‌وه ئافره‌تان ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان و پشتگیریان لێ ده‌كرد، چۆن ده‌بێ له‌ژێر دروشمی دیموكراسیدا له توركیا مافی مرۆڤ پێشێل بكرێت؟! ئه‌مه دژ به ده‌ستور و دیموكراسیه!
له وڵاتانی ئه‌وروپیش دژی ئه‌م یاسایه وه‌ستانه‌وه، كه (مه‌روه)ـی پێ تاونبار كرا و ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی لێ سه‌نرایه‌وه، چونكه زۆربه‌یان ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانیان وه‌ك (مه‌روه) هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا ئاگادار كرابێته‌وه، بۆ ئه‌مه باڵوێزخانه‌كانی توركیا له وڵاتان خه‌ڵكیان ئاگادار كرده‌وه و، ئه‌وان ئێستا ده‌توانن موعامه‌له‌كه‌یان ته‌واوبكه‌ن و دوو ره‌گه‌زنامه‌یان هه‌بێت، پێیان وتن: مه‌سه‌له‌ی مه‌روه جیایه... بێگومان له لایه‌كه‌وه راسته مه‌سه‌له‌ی (مه‌روه) جیابوو، له‌و لاشه‌وه بۆ ئه‌وه بوو خۆپیشاندانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا نه‌كرێن و، بارودۆخ هێور بكه‌نه‌وه.
یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تیش به‌یانێكی بڵاوكرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یاسا رێگه نادات ره‌گه‌زنامه‌ی توركی له (مه‌روه) وه‌ربگیرێته‌وه، به‌ڵكو موخاله‌فه‌ی ده‌ستور كراوه و نابێت هیچ رێگه‌یه‌ك له (مه‌روه) بگیرێت بۆ ناو په‌رله‌مان.
پیشتگیری ئیسلامی و جیهانی
دۆسیه‌ی (مه‌روه) كاریگه‌ربوو، بۆیه هه‌ندێك له كۆمه‌ڵه و رێكخراو، نوێنه‌ریان رێكخست بۆ پشگیری وه‌كو ئه‌نجومه‌نی ئه‌مریكی بۆ په‌یوه‌ندی ئیسلامی، كۆمه‌ڵگای ئیسلامی له ئه‌مریكای باكوور، ئه‌نجومه‌نی ئه‌مریكی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لانی ئیسلامی، ئه‌نجومه‌نی ئافره‌تانی موسڵمان له ئه‌مریكای باكوور ...هتد و چه‌نده‌ها خۆپیشاندان له به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌كانی توركیا له وڵاتان كرا...
له ئه‌نجامدا
(مه‌روه) گه‌یشت به سه‌رۆكی ئه‌مریكی (بیل كلینتۆن) و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (مادلین ئۆلبرایت)، دواییش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (كۆڵن پاوڵ) و سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا (كیم كامیل) و، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی لۆرداتی به‌ریتانی و كۆنگرێسی ئه‌مریكیه‌وه بانگهێشت كرا و، پاش ئه‌م هه‌موو خۆڕاگرییه (مه‌روه) ده‌ستی كرد به نووسین له گرنگترین رۆژنامه‌كانی توركیا، ئه‌مه‌ش بوارێكی باش بوو بۆ زیاتر ناساندنی. خۆڕاگری (مه‌روه) و وێنه‌كانی (مه‌روه) بووه هۆی گۆڕانكاری ئیجابی زۆر له توركیا، ئه‌وه بوو.. له‌م دواییه‌دا حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان دووجار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی (مه‌روه)ـیان ده‌كرد له په‌رله‌مان نه‌مان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه هێشتا سكاڵاكانیش له شوێنی خۆیاندا ماونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه (مه‌روه) تا سه‌ر په‌یوه‌ست بوو به ئیسلامه‌وه، باڵاپۆشیه‌كه‌ی نه‌گۆڕیه‌وه به كورسیه‌كه‌ی په‌رله‌مان، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شیه‌وه له هه‌موو دونیادا ناوی ده‌ركرد، به‌تایبه‌ت له جیهانی ئیسلامی‌دا و، بووه هێمای خۆراگری و به‌رگری باڵاپۆشان و، تووانی به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ته‌حه‌ددای عه‌لمانیه‌ت بكات.
سه رچاوه:به خته وه ری
بشری روزنه ای است برای تابیدن نور .نگاهی بشارت آمیز به سیر حوادث دارد ودر تلاش است مژده بخش روشنی ومحبت باشد به امید رویش ایمان در درونهای خسته ی امروزی گام نهاده وهدیه های خود را خالصانه درمعرض دیدگان می نهد .