به بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری شه‌ھیدبوونی شاری ھه‌ڵه‌بجه‌وه
شینێک بۆ ھه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌ھید
ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی گوڵی ده‌شتی به‌ھه‌شتی شاره‌زورم
ته‌لی بزوێنه‌ری ھه‌ست و شعورم
له‌به‌رچاومه گه‌شی ئه‌و به‌ژن و باڵا
که خمڵی بوو له داوێنی شنروێی ئاڵ و واڵا
ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی ته‌نووری سووری گڵپه‌ی بیر و بڕوا
گه‌لێ تاوانه روداوه‌ت له‌بیرچێ و ھه‌روه‌ھا بڕوا
ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی نمونه‌ی گۆمی خوێنی کوردی خنکاو
قه‌سابخانه‌ی گه‌لی سه‌دجاره کوژراو
له‌به‌رچاومه فڕۆکه‌ی به‌عسی پیس وه‌ک بایه‌قوش ھات
به جارێ خستیه خوارێ غازی کیمیاوی... ک‌ش و مات
وه‌کوو رۆژی حه‌شر ئه‌و شاره شێوا
بڕێ رای‌کرد به شاخ و ده‌شت و کێوا
ئه‌وه‌ی فریا نه‌که‌وت ده‌رچێ له ناوشار
له کۆڵان و شه‌قام که‌وت وه‌ک گه‌ڵای دار
ھه‌ڵه‌بجه! ھه‌رله‌به‌رچاومه وه‌کوو فیلمێ ھه‌تا ماوم
نموونه‌ی رۆڵه ھه‌ڵقرچاوه‌کانت... بۆیه ژاکاوم
له به‌رچاومه وه‌کوو لێژنه به‌سه‌ریه‌کدا ھه‌ڵاژاون
ھه‌موو له‌شیان ره‌ش و شین وه‌ک خوم و وه‌ک گۆشتی برژاون.jpg)
له‌به‌رچاومه که دایک کۆرپه‌ساوای لێ به‌جێ ماوه
سه‌دان کۆرپه‌ش له ناو گۆم و شه‌پۆلی غازا خنکاون
له‌به‌رچاومه ده‌یان کۆرپه مه‌مۆڵه‌ی ھه‌رله‌ده‌مدایه
له باوه‌ش دایکی داکه‌وت و به ده‌م مه‌رگۆ ئه‌ڵێ دایه...
له‌به‌رچاومه ھه‌موو مزگه‌وته‌کانت بونه مشتێ خۆڵ
ھه‌موو حوجره و قوتابخانه‌ت کپ و بێده‌نگ و چۆڵ و ھۆڵ
له‌به‌رچاومه په‌ڕه‌ی قورئان له ناو گڵپه و گری سورا
ئه‌سوتا و چه‌تری دوکه‌ڵ ھه‌ڵدرا له‌و شاره‌زورا
له‌به‌رچاومه به پێخاوس به‌ره‌و ده‌شت و چیا و چۆڵ
به‌ره‌و سه‌خت و ھه‌ڵه‌ت، ھه‌ڵدێر و لادۆڵ
ئه‌ڕۆیشتن... ئه‌که‌وتن... ھه‌ڵئه‌سانۆ....jpg)
فڕۆکه‌ش ره‌میه کرد بێ به‌ین له بانۆ
له‌به‌رچاومه و له بیرمه تاکوو ماوم
به خوڕ ئه‌ڕژێته خوار فرمێسکی چاوم
به‌سه‌رھات ئه‌و مناڵه‌ی وا له ھه‌ڵدێر
له ده‌س باب به‌رده‌بێ و ده‌تلێ سه‌ره‌وژێر
ئه‌زیڕێنێ و ئه‌ڵێ ھۆ بابه دایه
مه‌ڕۆن توخوا... نه‌جاتم ده‌ن تکایه
به‌ڵام سه‌رما و کڕێوه و به‌فری کوێستان
به ھیچ جۆر نه‌یده‌دا ده‌رفه‌ت به وێستان
به‌ڵێ ئه‌و باب و دایکه جه‌رگ بڕاوه.jpg)
له ماڵ و حاڵ و جێی خۆ رابڕاوه
به‌جێیان ھێشت جگه‌رگۆشه‌ی عه‌زیزیان
به ھاوار و فوغان و داد و گریان
ھه‌تا وون بون ھه‌ر ئه‌یوت بابه... دایه
مه‌ڕۆن توخوا... نه‌جاتم ده‌ن تکایه
ھه‌ڵه‌بجه! تۆ یه‌که‌م به‌رخی قه‌سابخانه‌ی وڵات نیت
گه‌ل و ھۆزت گه‌لێ قوربانی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌تۆی دیت
ھه‌ڵه‌بجه! ھه‌موو شاخ و چیا و کێڵگه‌ی وڵاتمان
ھه‌موو مه‌زرا و زه‌وی و جێی ده‌سته‌ڵاتمان
چ شار و گوند چ کۆخ و ئاوه‌دانی
چ سه‌یرانگا و روانگه و سه‌وزه‌ڵانی
چ دارستان، له‌وه‌ڕگه و باخ و بێشه.jpg)
ھه‌موو ئێستاکه یه‌ک مشت خۆڵه مێشه
به تێکرا گشت وڵاتی کورده‌واری
که ناز و نیعمه‌تی خوای لێ ده‌باری
به جارێ کاول و وێران و چۆڵه
له باتی رسق و رۆزی خاک و خۆڵه
له شاخ و داخ و باخ و ده‌شت و دۆڵی
ئه‌خوێنێ بایه‌قوش ئاھه‌نگی چوڵی
ھه‌موو دانیشتوانی ئه‌م وڵاته
ئه‌مێستا رۆژره‌شی و خه‌میان خه‌ڵاته
وه‌کوو تۆ و ھه‌رزنی جوتیاری زانا .jpg)
پژێنراون له سه‌رتاسه‌ر جیھانا
سوئد و نه‌روێژ و فه‌نلاند و ئاڵمان
فه‌رانسه، ئینگلیز و تورکیه ئێران
له ئه‌مریکا مه‌پرسه چۆن پژاون
غه‌ریب و لاره‌مل زه‌رد ھه‌ڵگه‌ڕاون
کز و داماو و خه‌مبار و په‌رێشان
وه‌کوو برسی و ھه‌تیو بۆ پارویه‌ک نان
خوته و بۆڵه و ته‌وانجی مه‌رد و نامه‌رد
ئه‌کێشن، ھه‌ڵئه‌کێشن ئاھی زۆر سه‌رد
له ئۆردوگا له ژێر چادر به زستان.jpg)
به سه‌رما و زوقم و تۆف و به‌فر و باران
نه‌خۆش و پیره‌ژن، منداڵی ساوا
ئه‌له‌رزن نانوون تا رۆژ له تاوا
ئه‌وانه‌شیان به ناو ماون له عێراق
به‌شی ره‌شیانه به‌ند و شه‌ق و شه‌للاق
به‌شی زۆری له جێی خۆی ده‌رکراوه
به‌ره‌و گه‌رمای عه‌ره‌بسان راو نراوه.jpg)
له ناو خۆڵ و لم و تۆزی عه‌ره‌بسان
فڕێ دراون به بێ دوکتۆر و ده‌رمان
له ژێر ده‌س به‌عسی پیسی خوانه‌ناسا
که گوێ نادا به ھیچ قانون و یاسا
کز و کۆیله و زه‌لیل و به‌ندکراون
کپ و بێ ده‌نگ غه‌ریب و به‌ش خوراون
کزه و قرچه‌ی ده‌رون ناگاته لای که‌س
مه‌گه‌ر ده‌نگیان به‌ته‌نیا خوا بگا و به‌س
ئه‌وانه‌ی وا ووتم شاھید خودایه.jpg)
تنۆکێکه له به‌حری ئه‌م به‌ڵایه
له خوام داوایه زوو ھه‌قمان بسێنێ
ئه‌وه‌ی دوژمن به کورده دایڕزێنێ
2-9-1367 – شوێشه
بشری روزنه ای است برای تابیدن نور .نگاهی بشارت آمیز به سیر حوادث دارد ودر تلاش است مژده بخش روشنی ومحبت باشد به امید رویش ایمان در درونهای خسته ی امروزی گام نهاده وهدیه های خود را خالصانه درمعرض دیدگان می نهد .