ده‌با بمرم به بێ ده‌نگی!

شاعیرێکی لاوی پیرانشاری:
ده‌با بمرم به بێ ده‌نگی له بێ‌خوشی‌و بێ‌ئاهه‌نگی
دامركاوه خۆشیی ژینمان كه ده‌بینم زه‌عفی دینمان
گه‌ر ئه‌و نه‌بێ بۆ وا ده‌بێ خۆشی ژینمان پێ تاڵ ئه‌بێ
ئێمه كوردین موسوڵمانین نه‌ته‌وه‌ی به‌رزی جیهانین
ساڵه‌هایه تێ ئه‌کۆشین تاڵاوی زه‌خت ئه‌نۆشین
به‌ڵام چ بكه‌م ڵاڵاییم لێ بێ سه‌ره تا كۆتاییم دێ
هه‌م له قودره‌ت هه‌میشی له ماڵ با سه‌وادیش بیخه‌یه پاڵ
ئێمه‌ی فه‌قیر ئێمه‌ی هه‌ژار كه یه‌كیكین له هه‌زار
چیمان نیه یارمه‌تیان به‌ین له بو غه‌ز‌زه باریان سووك كه‌ین
به‌ڵام عه‌ره‌ب نه‌ته‌وه‌ی زل نه‌وه‌ك له نه‌وت له مه‌شكیش زل
سه‌ركرده‌كانیان چی ئه‌كه‌ن به شوێن كێیا وا خول ئه‌ده‌ن
سه‌ركرده‌كانی وه‌ك عه‌ره‌ب وا به‌خۆشی به‌زم‌و ته‌ره‌ب
له‌گه‌ڵ سه‌رزلانی یه‌هود خۆێنمژێكی وه‌ك ئیهود
"حسنی" كه‌وا له‌سه‌ر ته‌بی وا هه‌ست ئه‌كا زۆر خۆشبه‌خته
وا ئه‌زانی هه‌روا ده‌بێ هێمای ژینی لێ سڕ نابێ
ڕۆژی ئاتی وه بیرنایه ڕۆژی حیساب‌و كینایه
له‌گه‌ڵ "عه‌بدوڵڵا" شای زه‌مانه هه‌موو وێکرا گه‌مه‌یانه
خۆێنی مناڵانی ساوا خۆێنی مه‌عسوومانی ئاوا
خۆێنی مناڵانی غه‌ز‌زه ئه‌یخۆنه‌وه زۆر به مه‌ز‌زه
ئه‌ی خه‌رته‌لانی خۆێنمژ ئه‌ی جوله‌كه‌كانی ڕوو گرژ
وا نه‌زانی هه‌ر وا ده‌بێ ڕۆژی ئێوه‌ش ئاوا ده‌بێ
كاتێ كه‌وا خودای گه‌وره لای برد به‌فووێ له هه‌وره
به"كن فیکون"ێكی ئه‌و ڕۆژی ڕوونتان ئه‌بێ به شه‌و
چیتان هه‌یه له بۆ جواب ڕۆژی حیساب ڕۆژی كیتاب
حیساب بكه‌ن جا ئه‌مجاره باری گوناه به ته‌خاره
با یه‌زدانی پاك‌و مه‌زن بۆتان بكا گوناه وه‌زن
چیتان كردوه به كه‌یف‌و زۆر سزا ئه‌درێن بێ كه‌م‌و زۆر سه رچاوه:کیله شین
بشری روزنه ای است برای تابیدن نور .نگاهی بشارت آمیز به سیر حوادث دارد ودر تلاش است مژده بخش روشنی ومحبت باشد به امید رویش ایمان در درونهای خسته ی امروزی گام نهاده وهدیه های خود را خالصانه درمعرض دیدگان می نهد .