((مَا يُجَادِلُ فِي آَيَاتِ اللَّهِ إِلَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَلَا يَغْرُرْكَ تَقَلُّبُهُمْ فِي الْبِلَادِ))سورەتى الغافر ئایەتى 4
یەکێک لەتەنگژەکانى (نوسەرى!) فاشیل ئەوەیە:هەقیقەتى ڕەهابەخۆى دەداووادەزانێ هەرخۆى سەرچۆپى گرى هەمووشاییەکانە..هەرکاتێکیش یەکێک رەخنەى لێ گرت وقسەى لەسەرنوسینەکانى کرد..شێت وهاردەبێت ودەکەوێتە پەلەقاژە..شازین هێرشیش گەرچى خۆى بەنوسەرێکى شاز دەزانێ !هەرزوو بەهێرشکردن دەستى پێکردو کەوتە کوتک وەشاندن..ئەولەوەرگێڕاووبابەتەوەرگیراوەکانى تەواوئیستیفزازى پێوەدیارەو،بەگوتەوتانەوتەشەرەى ناشیرین دەستى پێکرد..خوێنەرى بەڕێزسەیرى ئەم دەستەواژانە بکە کە شازین دژى من ونوسینەکەم بەکارى هێناوە..(موسعەب جەمیلى موفلیس ،دەک سڵاولەعەقڵت ،گەنجێکى کڵۆڵى)بگرە بەوەندەنەوەستاوتەشهیرى بە(یەکێتى زانایانى ئاینیش) کردکەپێیانى گوت یەکێتى حاخامەکانى کوردستان.
بەهەر حاڵ جەنابیان دەڵێن:(پێغەمبەر موحەممەد) چەندین بابەتى لە تەلمود دزیوەو لە قورئانى داناوەو بە وەحى ئیلاهى بەموسڵمانانى ناساندوە،منیش دەڵیم وانیە،دەزانى بۆ؟ چونکە ئەگەر بە راستمان داناکە محمد ئەم کارەى کردبێ ،ئەوا دەبێ محمد زمانەکانى عیبرى وسریانى و ئارامى زانیبێ هەروەها دەبێ کتیبخانەیەکى گەورەشى هەبوبێت و هەمودەقەکانى تەلمودو تەوڕات و ئینجیلە جوداوازەکانى تیادابوبى هەروەها بریارەکان و وێردى کەنیسەکانى بە مەزهەبە جوداوازەکانى مەسیحیەتەوە هەبوبێ ئەمە بێجگە لە بەرهەمەکانى ئەدیبە رۆمانیەکان ئایا ئەمە دەچێتە عەقڵ و لۆژیک قە بوڵى دەکات ؟
ژیانى محمد پێش بونى بە پێغەمبەر و پاش بونى بە پێغەمبەر بۆ هەمو کەسێک دیارو رونە ،هیچ کەسێکیش چ سەردەمى خۆى چ ئێستا نەیتوانیوە ئەوە بسەلمێنێ کە محمد بێجگە لەزمانى عەرەبى زمانى دیکەى زانیوە!!
ئێ  باشە کەمحمد نەخوێندەواربوبێ و بێجگە لە زمانى عەرەبى هیچ زمانێکى دیکەى نەزانیبێ بێم ناڵێ ى چۆن تەلمودى پەیداکردوەو بە ئارەزوى خۆى بابەتى لى دەرهێناوەو لە قورئان دایناوە؟
 بابزانین دکتۆر (احمد ایبش) دەربارە تەلمود چى دەڵێ :((گومانى تیادا نیە کەتەلمود بە هۆى بەشەزۆرەکانى و زمانە ئالۆزەکەى و بابەتە لەیەک نەچوەکانى وشێوازە قورسەکەى وتەسەلسولە ناریکەکەى و سیاقە قورسو کە شە پرنادیارەکەى ،ماندوبون و دەردەسەریەکى زۆر نا ئاسایى بۆ ئەوکە سە دروستدەکات کە بیەوێ شتێکى لێ چنگکەوێ ئینجا ئەوکەسە لیکۆلەر بو یاخود نوسەربو بگرە ئەگەر خوێنەرێکى سادەش بو!!
بەکورتیەکەى دەڵێم :بێ هیچ گرێ و گۆڵێک دەقەکانى تەلمود قورسترین دەقى ئاینیە کە مرۆڤ بیەوێ لێ ى بکۆلێتەوە چ جاى نوسین دەربارەى !
پوختەى قسەکانم ئەوەیە دواى 25 ساڵى رەبەق کەلە هەوڵى لێکۆڵینەوەى تەلموددابوم ئینجا توانیم شتێکى لێ وەدەستبێنم و و دەربارەى بنوسم بە مەرجێک هەرچى دەمنوسى بەراوردم دەکرد لەگەل دەقە عیبرى و ئارامیەکەى کە راستەو خۆ لە مەتنى تەلمود دابون)). (التلمود کتاب الیهود المقدس ێ 59)
دەربارەى تەلمودیش بە عەرەبى (دکتۆر ایبش) لە هەمان کتیب و لە لاپەرە 401و لەژیر سەردیرى التلمودباللغەالعربیە دەڵێ: باخوێنەر لەو ناونیشانە هەَلەیە بمانبورێ چونکە تائێستا بەلایەنى کەم و بەشێوەیە کى کردارەکى چاپێکى وەرگێڕدراوى عەرەبى بۆ تەلمود نیە!!
ئەمانە قسەى (دکتۆر احمد ایبش) ن کە دکتۆراى لەمێژوو هەیەو 25ساڵى تەواو خەریکى تەلمود بوەو بۆ ئم مەبەستەش دەیەها سەرچاوەى بە زمانەکانى عیبرى وسریانى و ئارامى و ئینگلیزى و فەرەنسى و ئەلمانى و عەرەبى لە بەر دەستدابوە ئینجا ئەم کتێبەى نوسیوە !باشە بێم ناڵێ ى محمدێکى نەخوێندەوار چۆن تەلمودى پەیداکردو چۆنیش تەرجەمەى کردو ئینجا لە قورئانى داناو بەبێ ئەوەى کەسیش بەم کارە بزانێ ؟
لەبیرت نەچێ محمد نزیکەى  1443سال لەمەوبەر بۆتە پێغەمبەر !ئایا ئەو سەردەم و سە ردەمى ئێستامان دەبنە یەک ؟ 
رەخنەیەکى  پر لەگاَلتە جارى کە زۆر جار روبەڕوى قورئان دەبێتەوە ئەوەیە کەلاسایى کردنەوەى تێدایە کاتیک کە قورئان راستیەکى گشتى باسدەکات کە لە کتێبەکانى جولەکەو مەسیحیەتداهەیە، بۆ ئەوەى قورئانیش بێ تاوان دەرکەوێ دەبێت شتى واى تیادابیت کە بێچەوانەى زانست و راستیە گشتیەکان ودانایى و هۆشمەندى بیت!!
هەرجارێکیش بابەتێک یاخود دوان لەنیوان قورئان و کتێبەکانى دیکە دەبینن دەیکەنە قیژەو هاواریکى گەورەو زۆر جاران گەوجانەو نەزانانە دورتریش دەرۆن!!
رۆژهەلاتناسێکى گەورەى وەک (پرۆفیسۆر مۆنتگمرى وات)  دەربارەى ئەم مەسەلەیە دەڵێ واتە ئەوەى کەمحمدبۆدانانى قورئان سودى لە چەندەها سەرچاوە وەرگرتوە (هیچ زەحمەتیەکى تێدا نیە ئەگەر بڵێین ئەو پتەویەى لەشکلى چیرۆکەکانى قورئانداهەیە لەگەڵ مانادورەکانى وئەو مەبەستانەى کە قورئان لە باسکردنى چیرۆکەکان مەبەستیەتى لەریگەى وەحى ئیلاهیەوە بوە نەک لە ئەنجامى پەیوەندى محمد بەسەرچاوەیەکى مرۆیى کەوابانگەشەى بۆدەکرێ.) مونتجمرى وات "محمد فی مکە" ترجمە د.عبدالرحمن الشیخ و حسین عیسى مراجعە د.احمد شلبی ێ:311
زانایەکى گەورەى مەسیحى وادەڵێ و فەریکە نوسەرێکى وەک شازینیش وادەڵێ ،بەراستى دنیایەکى سەیرە!!
کاکەگیان من قسە لەخۆوە دەرناپەرێنم کە دەڵێم دەکرێ تەلمود نوسان چەندین بابەتیان لە قورئانەوە وەرگرتبێ ئەوا بەبەڵگەوە قسان دەکەم ،ئەوەتا (مایر واکسمان) لە کتێبى" الادب الیهودی" دەڵێ:(لەسەدەى یازدەهەمدا فەلسەفەى یەهودییەت پێ ى نایە قۆناغێکى نوێ و لەم قۆناغەشدا یەهودییەت کاریگەریەکى تەواوى هزرى ئیسلامى هاتە سەر، بەهۆى ئەم کاریگەریەش قوررائەکان و مەزەهەبە جیاوازەکانى یەهودیەت گومانێکى زۆریان خستە سەر تەلمود بگرە هێرشى گومانەکانیان تەوراتیشى گرتەوە کە گەورەترین بەرهەمى عەقلە لەکن یەهودیەکان)
عبدالراضی محمد عبدالمحسن" " الغارة التنصيرية على اصالة القران" ص 104 ئةويش لة ابراهيم موسى هنداوي "الاثر العربي فى الفكر اليهودي" ص 144

کاکە گیان ئەوانە قسەى خۆم نیەو قسەى (سەخیفترین سەرچاوەش )نیە هەر وەک جەنابت لەوەلامەکەتدا نوسیبوت !!ئاخر نوسەرێک بە میتۆدى زانستى کاربکا بە لاوازترین سەرچاوەش دەڵێ سە خیفترین سەرچاوە!!
فەیلەسوفى گەورە(عبدالرحمن البدوی) لە پێشەکى کتێبە نایابەکەى (دفاع عن القران ضد منتقدیه)دواى ئەوەى بەپوختى باسى ئەو رۆژهەلاتناسانە دەکا کە رەخنە لەقورئان دەگرن وباسى ئەو پاڵنەرانەش دەکا کەبونەتە هۆکارى رەخنە گرتنە کە دەڵێ: ئێمە لە کۆتاییدا دوپاتى دەکەینەوە کە قورئان لە هەمو کات و سەردەمێکدا بە سەر رەخنە گرانیدا زاڵ دەبێ وبە سەرکەوتویى دەردەچێ) عبدالرحمن بدوی "دفاع عن القران ضدمنتقدیه "الترجمە من الفرنسیە کمال جادالله ێ8
بەراستى بەدەوى فەیلەسوف راستدەکات چونکە 1443سالە قورئان لەلایەن خوداوەبۆ محمد هاتوە یەک وشە چیە دەسکارى نەکراوەو رۆژ لە دواى رۆژیش شوینکەوتوانى ئەم قورئانە لە زیاد بوندان.
کەڵە ئەدیب و نوسەرى میسر (طه حسین) دەربارەى قورئان دەڵێ:((قورئان نە پەخشانەو نە شیعر قورئان قورئانە و بەس بێجگە لەم ناوە نابێ هیچ ناوێکى دیکەى لى بنرێ، قورئان خۆى نەبەستۆتەوە بە یاساورێساى شیعر،بێگومان پەخشانیش نیەچونکە قورئان بە یاساو رێساى تایبەت بەخۆى بەستراوەتەوە.
قورئان لەڕوى جۆرو شێوەى خۆیدا تاکە ،لەم شێوەیەى قورئانیش نە پێشتر هەبوەو نەدەشبێ هیچ کەسێکیش نەیتوانیوە لەشێوەى قورئان بهێنێ هەروەک قورئان خۆشى لم باسەدا تەحەدداى خەڵکى کردوە، دەزانن بۆ؟ چونکە

(كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آَيَاتُهُ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِنْ لَدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ) سورةتى الهودئايةتى 1،طه حسين المجموعة الكاملةالمجلد الخامس الادب والنقدج1ص577

لەبیرت نەچێ گه حسین یەکیک نیە لە موسڵمانە توندڕەوەکان هەروەک جەنابت پێتخۆشە بەهەموموسڵمانێک بڵێ ى توندڕەو تیرۆریست ،بەڵکو یەکێکە لەو کەسانەى کەزۆر رەخنەى لەئیسلام گرتوە بەڵکو رەخنەى لەخودى قورئانیش گرتوە،ئەو واتە گه حسین لەکۆتاییدا هیچ چارەیەکى نەماوە تەنیائەوەنەبێ بەم شێوەیەباسى قورئان بکا!
جەنابت ((یەکەم کەس نیت دەم لەم بابەتە بدا پاشان وەکو ئەرخەمێدس هاواربکاوبڵێ دۆزیمەوە،دۆزیمەوە))!!بەڵکوزۆریک لەرۆژهەڵاتناسان و بگرەزۆرێکیش لە موسڵمانان دەمیان لەم باسەداوە،بەناوبانگترین رۆژهەڵاتناس کەباسى ئەم بابەتەى کردبێ (ئەبراهام گایگەر)ە،بابزانین دکتۆر(عبدالرحمن بدوی)چۆن باسى (گایگەرو کتیبەکەى ئیسلام و یەهودییەت یاخود محمد چى لەدەقە یەهودییەکانەوە وەرگرتوە)دەکات:بەدەوى دەڵێت :ئەم کتێبەیەکێکە لەو کتێبانەى کەخواستێکى یەهودییانەى لە پشتە(دفاع عن القران ص23)،هەروەها لەکتێبە نایابەکەى (موسوعە المستشرقین) هەردەربارەى گایگەرو کتێبەکەى دەڵێ:ئەم کتێبەى گایگەر بەیەکەمین کتێب دادەنرێ کە لێکۆلەرە ئەوروپیە نوێکان لەم بوارەدا نوسیبێتیان وئەم جۆرەنوسینانەش لەلایەن لێکۆلەرەجولەکە ئەروبیەکان تائەمرۆ بەردەوام دەبێ ،دیارترین ئەوانەى کەلەم بوارە شتیان نوسیوە(جولدتسهیر، هوشفلد، هوروفتش، اشبایر، سیدرسکى)،هەروەک ئەوانەى کەناویان برا خۆیان دانیان پێداناوە کە کتێبەکەى گایگەر پریەتى لە هەڵەو لەراوبۆچونى دەمارگیرانەکەلەسەربنەماى زانستى پتەو بنیات نەنراوە،هەروەها خواستێکى تائەوپەر لەرۆچونى تێدایە بۆ وەدەستهێنانى شتى وێکچوو هاوتا لە نیوان (مەشناوقورئان)ئەم کارەشى لەسەربنامایەکى لاوازو هێنانى دەستەواژەى شکڵى ئەنجام داوە،بەکورتیەکەى ئەم کتێبەى گایگەر بۆئەمرۆمان هیچ بەهایەکى زانستى نەماوە) عبدالرحمن بدوی "موسوعە المستشرقین" ێ 222-223 چاپى سیهەم 1993
بەناوبانگترین ئەوکەسانەش لەموسڵمانەکان دەربارەى ئەم بابەتەشتیان نوسیبێ ئەمانەن:نەشتەرگەرى بەناوبانگى فەڕەنسى، مۆریس بۆکاى لەکتێبەبەناوبانگەکەى ((القران الکریم والتوراة والانجیل والعلم دراسة الکتب المقدسة فی ضوء المعارف الحدیثة))
،هەروەهاحسن الباش لەکتێبەکەى(( القران والتوراە این یتفقان واین یفترقان)) هەروەها هشام محمدطلبە لەکتێبى محمدفی الترجوم والتلمود والتوراە ،بێجگەلەکتَێبەنایابەکەى فەیلەسوفى گەورەدکتۆر عبدالرحمن البدوی ((دفاع عن القران ضدمنتقدیه)) وچەندەهاى دیکە.
ئەبراهام گایگەر لەکتێبەکەى محمدچى لەدەقەکانى یەهودییەت وەرگرتوە دەڵێ:چیرۆکى دوکوڕەکەى ئادەم کەلەقورئاندا هەیە محمد لەچەندسەرچاوەیەکى یەهودییەت وەرى گرتوە،وەک ((تەرجومى یوناثان،فرقی ربى الیعازر، مەشناى سنهدرین))،هەروەها هەندێکى دیکە دەڵێن لە(( مدراشى تنحوما))ى وەرگرتوەو لە قورئانى داناوە.
سەرەتا ئێمە دەبێ ئەوە بزانین بونى یەک چیرۆکى وێکچو لەنێوان دووسێ ئایندا یاخود لەنێوان کتێبە پیرۆزەکانى ئەو ئایینانەدا شتێکى ئاساییە چونکە هەموئایینەکان یەک سەرچاوەیان هەیە کەئەویش خوداى گەورەیە ،ئیسلام نەهاتوەئاینەکانى پێشەخۆى زەربى سفربکات ،بەڵکو وەکو تەواوکەرێکى ئەم ئاینانە هاتوەو دەیەوێ ئەو لارى و لەوێریەى کە لە سەر دەستى شوێنکەوتوانى دووچارى  ئایینەکان هاتوە راستیان بکاتەوە.
بەڵام بابزانین خودى زانایانى رۆژئاوا دەربارەى ئەو سەرچاوانەى سەرەوە کە ناویان هات دەڵێن چى: د م سبلانسکى دەربارەى تەرجومى یوناپان دەڵێ:ئەم تەرجومە لە نیوەى دوەمى سەدەى نۆهەم نوسراوە.
دەربارەى" فرقی ربی العازر"یش: دائیرەى معاریفى یەهودییەت دەڵێ :ئەم کتێبە کاتێک نوسراوەکە ئیسلام گەیشتبوە ئاسیاى گچکەو تیایدا باڵادەست بو.
دەربارەى میدراشى تەنحوماش ،لیۆپۆلد زۆنز لە لێکۆڵینەوەکەى کە لەساڵى 1898بلاوى کردۆتەوە دەڵێ:لەنیوەى یەکەمى سەدەى نۆهەم نوسراوەتەوە!
هەروەها (نۆرمان ستیلمان)دەربارەى کتیبەکەى (گایگەر)دەڵێ:تەرتیبى زەمەنى ئەمرۆمان بۆ ئەدەبى حاخامى زۆر لەسەردەمى گایگەر رێکترەو زۆرێک لەو دەقە یەهودى ومەسیحیى وئیسلامیانەى کە توانرابوبڵاوبکرێنەوە ئەو مەفهومەى لاى ئێمە دروستکردبوو کەدەقەکانى یەهودییەت کاریگەریەکى تەواوى لەسەر دەقەکانى ئیسلام هەیە،بەڵام ئەمرۆ ئەم مەفهومە پێچەوانە بۆتەوەو بەڵکو دەقەکانى ئیسلام کاریگەریەکى تەواویان لەسەر دەقەکانى یەهودییەت هەیە!)) .
ئێستاش بایەک نمونە لە بۆچونە شێواوەکەى گایگەر بینین و بزانین بەچ شێوەیەک ویستویەتى قورئان و تەلمود بەیەکبچوێنى،گایگەر دەڵێ:ئەم ئایەتەى قورئان کەدەڵێ((مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ كَتَبْنَا عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا))المائدة 32  لە تەلمود وەرگیراوەکەدەلى((لذا خُلق آدم [أو الإنسان] وحيداً. ليُعلِّمك أنّ كل من أباد نفساً واحدة من إسرائيل كتب عليه كما لو أنه أباد العالم أجمع. وكل من أبقى نفساً واحدة من إسرائيل كتب عليه كما لو أنه أبقى العالم أجمع) بەڵام ئەگەربگەرێینەوە بۆئەسڵە عیبرانیەکەى ئەوا دەبینین گایگەر دەسکارى کردوەو بەئارەزوى خۆى رێکى خستۆتەوەتابە زەبرى زۆردارى بەقورئانى بچوێنى!!ئەمەش دەقە عیبرانیەکەیە

((لفِيخاخ نِڤرا آدآم يحيدي، لِلمِّدْخا شِكول همْأَبِّد نِفِش أَحَت مِيِسرائل مَعَليه عَلاڤ هكتوڤ كإيلو إبِّد عولام مَليه؛ فِخول همِّقَيِّم نِفِش أَحَت مِيِِسرَئل مَعَليه عَلاڤ هكَّتُوڤ كإيلو قِيِّم عولام مَليه) [سنهدرين 4: 5

واتە بۆئەوەئینسان (ئادەم)بەتەنها خەڵق کرا تافێرت بکاهەرکەسێک یەک کەس لەبەنى ئیسرائیل بکوژێ ئەوا وەکو ئەوە وایە هەموخەڵکى سەردنیاى کوشتبێ هەرکەسێکیش یەک کەس لەبەنى ئیسرائیلیەکان ئازادبکاونەیکوژێ ئەواوەکو ئەوە وایە هەموخەڵکى سەردنیاى ئازادکردبێ))بۆزانیارى زیاتربڕوانە فیێل بن علی الکاملی ،ومن احیاها على گریقە التلمود،گۆڤارى بەیانى ئەلکترۆنى.
خوێنەرى خۆشەویست تکایە بەوردى سەرنجى ئەم تەحریفکردنەى گایگەر بدەوبزانە چۆن دەسکارى تەلمودى کردوە تا ئەوە بسەلمێنێ کە محمد چەندین بابەتى لە تەلمود دزیوەو لەقورئانى داناوە!!
شازینیش کتێبەکەى گایگەر دێنێ و دەیکاتە سەرچاوەى بابەتەکەی و بەناوى ئیسرائیلیات لە قورئاندا بڵاوى دەکاتەوە؟!
هیوادارم کاک شازین بۆمان رونبکاتەوەکەچۆن پێغەمبەرموحممەد(درود ى خوداى لەسەربێ)تەلمودى پەیداکردوەو پرۆسەى نەقل کردنى بابەتەکانى تەلمودیش بۆقورئان بەشێوەیەکى زانستیانە باسبکا،چونکە تەحەداى دەکەم ئەگەربتوانێ بیسەلمێنێ کەتەلمود لەسەردەمى پێغەمبەرلە مەککەومەدینە هەبوبێ!
ئێستاش بابێین بەپێى تواناوبەخێرایى وەڵامى وڕێنەکانى شازین بدەینەوە:
سەرەتا شازین لەسەرەوەى بابەتەکەى ئەم ئایەتەى قورئانى نوسیوە

((إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آَيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ )) ئايةتى15سورةتى القلم . باشەکەجەنابت باوەڕت بەقورئان نیە وبەدەقێکى دزراوى دادەنێیت چۆن ئایەتى قورئان دێنى و دەیکەیتە بەڵگەوپاڵپشت بۆبابەتەکەت؟!پاشان ئەگەرقورئان دانراوى موحەممەد بێ چۆن موحەممەد ئایەتێک دەنوسێ و دەیخاتە ناوقورئان و دەیکاتە حوججەت لەسەر خۆى تا(عەللامەى زەمان!) شازین هێرش لەسەرپێغەمبەرموحەممەد((درودى خوداى لەسەر)) بیکاتە بەڵگەى دزینى ئایەتەکانى قورئان لەتەلمود؟!بەراستى سەیرە!.
دەربارەى خۆشترین نوکتەى بابەتەکەت (فقه و فوقه)دەڵێ ى: لەبەرئەوەى بەکیبۆرد دەنوسم و بەقەڵم نانوسم بۆیە لەکاتى چاپکردن ئاوا دەرچوە واتە (یائەکە)بۆتە(واو).
ئێمەش دەڵێین لەکیبۆرد( یاء) لەکوێ و( واو) لەکوێ ئەمیان لەم سەرو ئەویشیان لەوسەر، پاشان بۆ(یاء) ەکە نەبوە( سین) واتە( فسقه) یانیش نەبوە (فبقه) چونکە پیتى (یاء )لەکیبۆرد کەوتۆتە نێوان (باء)و( سین)پێم ناڵێ ى بۆدەستت ئاوا دور رۆیشت؟، هەروەها دەڵێ ى من سەروبۆرم بۆ( فقه) دانابو بۆیە ئاوا دەرچوە!
باشە پێم ناڵێ ى (فقه)سەروبۆرى بۆچیە ؟خۆئایەتى قورئانى نیە تا سەروبۆرى بۆدابنێى !ئەوەیە دەڵێن عوزرى لەقەباحەتى گەورەترە!!
هەروەها شازین دەڵێ:حەزئەکەم ئەوەش بزانى کەمن نوسینەکانم بەکیبۆرد ئەنوسم نەک بەقەڵەم بۆیەهەڵەى تایپیان تێ ئەکەوێت دواییش زۆرجارهەڵەبڕى ناکرێت.
شازین وادەزانێ تەنهاجەنابیان بەکیبۆرد دەنوسن و خەڵکانى دیکەش بە(پەڕى تاوس و عەلەشیش) دەنوسن !کاکەگیان نوسین بۆسایتى ئەنتەرنێت هەتا بۆرۆژنامەکانیش ئێستا هەر بەکیبۆرد دەنوسرێت خۆحەفتاکان و هەشتاکان نیە بەقەڵم بابەت بنوسى!پاشان مەعقوڵە جەنابتان بابەت بنوسن ویەک دوو جار پیایدانەچنەوە!
هەروەها شازین دەڵێ: بەچوار زمان تەلمودم لەبەردەستە یەکیان بەزمانى عەرەبى کە (دکتوراحمد ایبش)نوسیویەتى ،ئێمەش دەڵێن ناهەقت ناگرین چونکەجەنابت وادەزانى هەر کتێبێک لەسەرى نوسرابو تەلمود ئەوا بەتەلمودى تێدەگەى!کاکى برا ئەم کتێبە تەلمود نیە هەروەکوجەنابت تێیگەیشتوى ،بەڵکو کتێبێکە باسى مێژووتەعالیمەکانى تەلمود دەکات،وادیارە جەنابتان ناوونیشانى ئەم کتێبەتان بەباشى نەخوێندۆتەوە کە نوسراوە((التلمود کتاب الیهود المقدس تاریخه وتعالیمه ومقتطفات من نصوصه)).
پاشان (دکتور احمدایبش) هەرموسڵمانە خۆلەسەرەتاى کتێبەکەى بەگەورەیى (بِسْمِ الڵهِ الرَحْمَنِ الرَحِیمِ) نوسراوەئینجا دکتۆر (سهیل زکار)پێشەکیەکى جوانى بۆنوسیوەو بەچەند دوعایەکى موسڵمانانەش کۆتایى بەپێشەکیەکەى هێناوە،باشە برالە خێرە پشت بە سەرچاوەیەک دەبەستیت کەموسڵمانێک نوسیویەتى وموسڵمانێکى دیکەش پێشەکى بۆنوسیوە؟خۆجەنابتان هەموموسڵمانێک بەتیرۆریست وتوندڕەولەقەڵەم دەدەن!!!
ئەمەش دڵنیامان دەکا کەشازین نەبەخەون نەبەواقیع تەلمودى نەبینیوە، بەڵکو لەچەند سەرچاوەیەکى دیکە بینیویەتى! وبێ شەرمانەش هاوار دەکا کەتەلمودم بەچوار زمان لەبەردەستە!!
هەروەها شازین دەڵێ: بەبڕواى من تێکستەئاینیەکان جگە لەخورافە هیچ تر نین ،ئێمەش لەوەڵامى ئەوقسە بازاڕییە دەڵێن :باشە تۆچیت تائەم بڕیارەبدەیت؟چەندکەس گوێ بەم رایەى تۆدەدا ولەچ زانکۆیەکى جیهانى و ناوەندێکى ئەکادیمى دواى لێکۆڵینەوەى ورد گەیشتیتە ئەم رایە؟!یەکێک شازین نەناسێ دەڵێ:دەیان وسەدان کتێب ولێکۆڵینەوەى لەسەرئاینەکان نوسیوەتاگەیشتۆتە ئەم بریارە. هەروەها ئەوەى نەزانێ دەڵى : َشازین گڵۆپى رۆشنایى بۆکۆمەڵگەى مرۆڤایەتى داگیرساندوەوهەموگەلانى دونیاى هۆشیارکردۆتەوە لەوەى ئاین خورافەیە!
.ئاین وتێکستى ئاینى شتێکى ئەوەندەسادەوگچکەنین تابەنیودێروبەقسەیەکى بێ مانا راى خورافەکردنى لەسەربدەى!.
کوڕى باش ئەگەر ئاین خورافەیە،بۆچى دەقێکى ئاینى دەکەى بەبەشێک لەمانشێتى بابەتەکەت ؟!ئەگەر ئاین خورافەیەبۆچى خۆت بەخورافە خەریک دەکەى؟
شازین بەردەوامدەبێ ودەڵێ:ئایەتى 110سورەتى ال عمران ((کُنْتُمْ خَیْرَ ڕامَة اخْڕجَتْ لِلنَاسِ))مەبەستى لەئومەى عەرەبیە،نەک عەجەمەکان،بەهەردوودیوەکەشیداموسڵمانان باشترین ئۆمەت نین.
ئێمەش لەوەڵامى ئەوقسەپڕوپوچەدەڵێن:زۆرعەیبە لێکۆڵەرى بەتوانا!ئایەتى قورئانى لەسیاقى خۆى دەردێنى و دەیقرتێنى ،بۆئایەتەکەت هەمونەنوسیەوە،ئەم ئایەتە مەرجى داناوەبۆموسڵمانان تاوەکوببنە باشترین ئومەت(( كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ)) ئەگەرموسڵمانان ئەم سێ مەرجەیان تیادا نەبوو ئەواباشترین ئومەت نین واتە فەرمان بەچاکەوقەدەغەکردنى خراپەوباوەڕهێنان بەخودا. شازین بۆئەوەى نەزانینى خۆى بەجوانى دەرخا دەڵێ ئەم ئایەتە مەبەستى لەئوممەى عەرەبیە!!
قوربان هەرئەم قورئانە بوو (بیلالى حەبەشى) کەکۆیلەیەکى ناعەرەب ورەشوڕووتى حەبەشە بو کردیە گەورەوسەردارو( ئەبولەهەب)یش کە عەرەبێکى خانەدان وگەورەى مەککەبو هەروەهامامى پێغەمبەریش بو سەرشۆڕورسواکرد!!
هەروەها شازین دەڵێ:بۆنمونە جەژنى رەمەزان بەلاى موسڵمانانەوە پیرۆزترین مانگەوبەبڕواى خۆیان رۆژوان بۆنى مسکو گوڵاویان لێدێت کەچى هەمان ئەم  موسڵمانە لەخواترسانەى کەبۆنى مسکیان لێدێ هەرلەیەکەم مانگى رەمەزاندا نرخى شت ومەک دەگەیەننە کەشکەلانى فەلەک وگیرفانى برا دینیەکەى فەرهود دەکات،ئەمە لەکاتێکدا کەلەوڵاتانى ئەوروپا(ابناء القردە والخنازیر) لەجەژنى لەدایک بونى عیسالەسەرتاسەرى ئەوروپادا نرخى شتومەک بەشێوەیەکى بەرچاودادەبەزێ بەبێ ئەوەى نەحوکومەت پێیان بڵێ نەهیچ زەخت وفشارێکیان بەسەرەوەبێت.
ئێمەش دەڵێین:یەکەم .ئەوگران کردنەى بازاربۆئەونیزامە فاشیلەى حکومەتى هەرێم دەگەڕێتەوەکە لەبوارى ئابورى وبەناوى بازاڕى ئازادەوەپیادەى دەکاوچەند مەسئولێکى شاخى لەبازار بەرداوەوبەهەوەسى خۆیان شتوومەک گران دەکەن .دوەم.ئەوانەى کەموسڵمانن وبۆنى مسکوگوڵاویان لێدێت ولەرەمەزانان شتوومەک گران دەکەن هەروەکوجەنابت بەنفوس موسڵمانن،پاشان بۆباسى جێژنى قوربان ناکەیت کەهەزاران موسڵمانى کورد مەڕوماڵات ومانگادەکڕن دەیانکەنەقوربانى ولەپێناوى خودا،دابەشى سەرهەژارانى دەکەن.
دەربارەى ئەوروپیەکان کە گوایە بەبێ فشارى حکومەت لەجەژنى لەدایک بونى عیسا پێغەمبەر(درودى خوداى لەسەر)شت ومەک هەرزان دەکەن راست نیە!راستیەکەى ئەوەیەلەزستانان شتومەکى هاوینە هەرزان دەکەن ولەهاوینانیش شتومەکى زستانە!پێم ناڵێ ى لەسەرماى زستان چى لەکەلوپەلى هاوین بکەم!!
مادام جەنابیشتان ئەوەندەخەمى خەڵکیتانەو لەسێ چوار دینارى نرخ دەپرسن بۆباسى بەناوعەلمانیەکانى کورد ناکەیت کەشەوورۆژخەریکى گیرفان پڕکردنن وبەڕێگەى ناشەرعى ملیۆنەها دۆلاریان وەدەستهێناوە!!،کەدێنە سەرشاشەى  تیڤیەکانیش ئەوەندە باسى وەتەنیەت وعەدالەتى کۆمەڵایەتى دەکەن پیاو بەرامبەریان شەرمەزاردەبێ!!!!
شازین بەردەوام دەبێت ودەڵێ: ئەم ئایەتە((وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآَخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ))اّل عمران_85  پێمان رادەگەیەنێت کەئەوکەسەى دواى ئاینێکى تربکەوێ جگەلەئیسلام لێى قبوڵناکرێت،مەبەستیشیان لەوەیەدەکوژرێت.پیرۆزە!!
باشە عەللامەى زەمان!! پێمان ناڵێى ئەدى چۆنە تائێستامەسیحیەکانى کوردستان و،وڵاتانى جیهانى ئیسلامى ماون ونەکوژراون وبەوپەڕى ئازادیش مەراسیمەکانى ئایینى خۆیان ئەنجام دەدەن ؟،خۆرۆژانێک بو دەوڵەتى ئومەوى وعەبباسى وعوسمانى دنیایان لەژێردەستەڵاتدابو!!ئامارى قونسڵەکانى وڵاتانى ئەوروپا دەریدەخاکەلەساڵى 1912نیوەى وڵاتى شام مەسیحى بون. تاساڵى 1908یش جولەکەکان لەسێ بەش بەشێکى دانیشتوانى شارى بەغدایان پێکدەهێنا.
نیوەى دانیشتوانى شارى ئەستانبۆلیش تاهاتنى کەمالیەکان ئەرمەن ویۆنان ویەهودى بون !!
شازین لەئابڕوبردنى خۆى بەردەوام دەبێ ودەڵێ:ئەم ئایەتەش ((إِنَ الدِینَ عِنْدَ الڵهِ الْإِسْڵامُ)) ال عمران 19 پێمان دەڵێت تەنها ئیسلام ئاینە!!ئیترباقى میللەتەشارستانى وپێشکەوتووەکانى تربۆدۆزەخ وتەنهائەوبەدەویانە دەچنەبەهەشت کەتەنهاحووشتروخورمابەئاژەڵ ومیوەدەزانن!!!!
زاناى بوارى موقارەنەى ئایینەکان !!!!وادیارەجەنابتان نازانن دینى ئیسلام بگرە هەموودینەکان دوورەهەندیان هەیە، رەهەندى دنیایى ورەهەندى قیامەتى ،رەهەندى قیامەتى خوداى گەورە خۆى بڕیاردەدات کێ دەچێتە بەهەشت وکێش دەچێتە دۆزەخ وکامەراستەوکامەناراستە .رەهەندى دنیاییش لەئیسلامدا ئەسڵ پێکەوە ژیان ولێبوردەییە بەڵکوخوداى گەورەلەقورئاندا بانگى خاوەن کتێبەکان دەکاودەفەرموێ

:(( قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ)اّل عمران 64

بیرشت نەچێ ئەسڵى هەموئایینەکان ئیسلامە ،ئیسلامیش واتە خۆتەسلیم کردن بۆخودا،پەیامى هەموپێغەمبەرانیش ئیسلام بوەهەروەک لەم ئایەتانەدادەردەکەوێ:(( ۆمَا جَعَڵ عَڵیْکُمْ فِی الدِینِ مِنْ حَرَجٍ مِڵەَ ڕَبِیکُمْ إِبْرَاهِیمَ هُۆ سَمَاکُمُ الْمُسْلِمِینَ مِنْ قَبْلُ))الحج 78

((وَقَالَ مُوسَى يَا قَوْمِ إِنْ كُنْتُمْ آَمَنْتُمْ بِاللَّهِ فَعَلَيْهِ تَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُسْلِمِينَ))يونس 84

((فَلَمَّا أَحَسَّ عِيسَى مِنْهُمُ الْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنْصَارِي إِلَى اللَّهِ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنْصَارُ اللَّهِ آَمَنَّا بِاللَّهِ وَاشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ))اّل عمران 52ئەمەوچەندەهائایەتى دیکە کەدەریدەخا بانگەوازى هەموپێغەمبەران ئیسلام بوە.
شازین بەردەوام دەبێت ودەڵێ:پاش ئەوەى موحەممەد نائومێدبو لەجولەکەکان وبڕوایان پێى نەهێنا ئینجاکەوتە سوکایەتى کردن پێیان وسەرنجام حەووسەدلاوى خێڵێکى وەک بەنى قەوریزەى بەشمشێرلەسەرشەریعەتى ئیسلامى سەربڕى ((الذبح على الطریقە الاسلامیە))وژن وکچەکانیشى وەک دەسکەوتى جەنگ بەسەرهێزەهەمەجی وبەدەوییەکەیدا دابەشکرد.
باشە کاکى نوسەر عەیب ناکەى راستییە مێژووییەکان دەشاریتەوە؟ئایاموحەممەد لەسەرئەوەى جولەکەکان باوەڕیان پێ ى نەهێنا بۆیە حەوت سەدلاوى لێ کوشتن ؟بۆراستیەکان وەکوخۆى باسناکەى؟
بەنى قورەیزە( نەک بەنى قەوریزە هەروەک شازین دەڵێ )،لەبەشى باشورى شارى مەدینە دادەنیشتن وپەیمانیان بە (قورەیش وخێڵى غەتەفان)دا،هەرکەهێرشیان کردەسەر(مەدینە)ئەوا،ئەوانیش لەدواوە هێرش بکەنە سەرموسڵمانان،ئەگەرچى پەیماننامەیەک لەنێوان پێغەمبەروبەنى قوریزە هەبووبەڵام(کعب بن اسد)سەرۆکى بەنى قورەیزەلەپەیماننامەکەپاشگەزبۆوەوبڕیاریداهەرکەقوڕەیش وغەتەفان هێرشیان هێنایەسەرمەدینە ئەوائەوانیش لەدواوەلەموسڵمانان بدەن،پاش ئەوەى پێغەمبەربەم هەواڵەى زانى (سعدبن معاذوسعدبن عبادە)ى ناردەلاى بەنى قورەیزەتابزانێ ئایائەم هەواڵەراستەیان نا، ئەوانیش کاتێ چونەلایان ودەربارەى ئەم هەواڵە قسەیان لەگەڵکردن گوتیان :پەیمانى چى کەى ئێمە پەیمانمان لەگەڵ موحممەد هەبوە،کاتێکیش پێغەمبەرزانى کەواقورەیش وغەتەفان بەنیازن بەهاوکارى بەنى قورەیزە هێرش بکەنەسەرمەدینە لەسەر پێشنیارى (سلمان الفارسی)لەچواردەورى مەدینە خەندەقى لێدا ،بەڵام خەندەقەکە بەشى باشورى مەدینەى نەگرتەوە چونکە وەک گوتمان بەنى قورەیزەلەباشورى مەدینە نیشتە جێ ببون!!
ئایاخیانەت لەوە گەورەترهەیە دوژمن بێنیتە سەرهاوپەیمانەکەت ویارمەتى دوژمنەکانى بدەى تالەناوى بەرن؟ئایاپێغەمبەربچێ باوەشیان پیابکاوماچیان بکا لەبەرامبەر ئەوخیانەتە گەورەیە!!حوکمى کوشتنى ئەوحەوتسەد یەهودیەش جێ بەجێکردنى حوکمێکى وردى یاساى جەنگە کەلەهەموودەوران وزەمانێک حوکمى لەم شێوەیە دراوە.
لێرەداچەندپرسیارێک سەرهەڵدەدەن:باشە بۆیەهودیەکان خۆیان بەدەستەوەدا،بۆتادوا دڵۆپى خوێن نەجەنگان وبۆبەحوکمەکەى (سعدبن معاژ)رازى بون؟
کاک شازین جارێ تۆبرۆباسى تاوانەکانى شەڕى کوردکوژى وئەسیرکوشتن وگوندسوتاندن وهێنانى (تورک وعەرەب وعەجەم)م بۆبکە لەلایەن خۆتوهاوڕێکانت بۆکوشتنى کورد،ئینجاباسى (هەمەجیەتى) پێغەمبەروهاوەڵکانیم بۆبکە!!
،ئەگەر لەیادیشت نەماوەو یاخود دەتەوێ لەیادى خۆتى بەریتەوە،ئەوا بڕۆشیعرەکانى عەبدوڵلاپەشَیودەربارەى براکوژى بخوێنەوە!
بۆباسى ئەمریکاناکەى لە(سۆمال) لەتۆڵەى کوشتنى یەک فڕۆکەوان لەڕۆژێکدا هەزار کەسى کوشت!،بۆباسى فەڕەنساناکەى لەیەک رۆژدا لە جەزائیرلەساڵى 1945(45هەزار)کەسى کوشت.
خانمە لێکۆلەرى ئەمریکى(تانیا هسو) لەلێکۆڵنەوەیەکى زۆروردودەگمەندا دەریخستوە لەماوەى سەد ساڵدا واتەلە(1907_2007) (25000)بیست وپێنچ هەزار (ناموسڵمان) بەدەستى (موسڵمانان) کوژراون وکەچى لەهەمان ماوەدا (4،500،000)چوارملیۆن وپێنچ سەدهەزار (موسڵمان) بەدەستى (ناموسڵمانان) کوژراون!!بڕوانە wikipedia.com
دەبەسە ئیتر بەس ئەوەندە باسى ئیسلام وکوشتن وتیرۆر بکەن ،ئایائەوەئیسلام بوهەردووشەڕى جیهانى یەکەم ودووەمى بەرپاکرد کەبەملیۆنەها کەس لەم دووشەڕەکوژران وبەملیۆنەهاش دەربەدەروئاوارە بون؟!!
هەروەها شازین بەردەوام دەبێ ودەڵێ:چ کاک مەسعەب وچ هاوبیرە ئیسلامیەکانى ئەوەندەرق لەجولەکەونەسرانى هەڵمەگرن ومەمانکەن بەدوژمنانى میللەتان ومەزهەب وئاینەکانى تر.
شازى نوسەر!ئێمە جولەکەونەسرانى دەکەینەدوژمن یاخودجەنابت کەدەقە ئاینیەکانیان بەخورافە لەقەڵم دەدەى ،تۆئاگات لەپاش وپێشى نوسینەکەتە؟!
وڕینەکانت زۆرن بەڵام ئەوەندە بەسە!!

لەکۆتاییدا هیوادارم پاش خوێندنەوەى (میعراجى ئەخنوخ) دەستبکەى بەخوێندنەوەى (حیکایەتى ڕۆستەم وزۆراب)، نەوەک بۆهێرشکردنە سەرئیسلام پێویستت بەم حیکایەتە خۆشەش بێت ولەبیرشت نەچێت وەک بەڵگەیەکى مێژوویى ئاماژەبەم حیکایەتە بکەى!!!!!!!!!!!!!!!

  سه رچاوه:به خته وه ری