|
إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ونتوب إليه ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا من يهده الله فهو المهتد ومن يضلل فلا هادي له وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأن محمد صلى الله عليه وعلى اله وسلم عبده ورسوله أما بعد..
ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله علیه وسلم) چونكه پێویسته ئێمه زانیاریمان هه‌بێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆمان و مافی خۆی بده‌ینێ له ناسینمان بۆی و پایه و نرخی بزانین. ئه‌مانه‌ش هه‌موو ده‌چێته ناو به‌شی باوه‌ڕبوونمان به پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم). بۆیه تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی‌یانه‌یه‌تی كه خوای گه‌وره تایبه‌تی كردووه پێی جگه له پێغه‌مبه‌رانی تر و هه‌موو خه‌ڵكانی سه‌ر زه‌وی.. وه زانینی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی‌یانه باوه‌ڕ و زانستمان به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) زیاد ده‌كات و وامان لێ ده‌كان زیاتر خۆشی بووین و زیاتر باوه‌ڕمان پێی به‌هێز ده‌بێت وتاكو زیاتر لامان گه‌وره بێت و زیاتر به‌په‌رۆشه‌وه‌ی بین.
له تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی: هه‌یه تایبه‌ته به خۆی ته‌نها له دونیادا، وه هه‌یه تایبه‌ته به‌خۆی له دواڕۆژدا، وه هه‌یه تایبه‌ته به ئوممه‌ته‌كه‌ی له دونیادا، وه هه‌یه تایبه‌ته به ئوممه‌ته‌كه‌ی له دواڕۆژدا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وأنزل الله عليك الكتاب والحكمة وعلّمك ما لم تكن تعلم وكان فضل الله عليك عظيماً) (النساء: 113). وه‌هه‌روه‌ها: (تلك الرسل فضلنا بعضهم على بعض منهم من كلم الله ورفع بعضهم درجات) (البقره: 253).
له ئایه‌تی یه‌كه‌مدا ڕوونه كه خوای گه‌وره فه‌زڵی به‌خشیوه به پێغه‌مبه‌ر وپله‌ی به‌رز كردۆته‌وه، وه له‌ئایه‌تی دووه‌مدا ڕوونه كه پله‌و فه‌زڵی به‌رزتر ده‌كات وتایبه‌تی پێ ده‌به‌خشێت. وه خوای گه‌وره فه‌زڵ و تایبه‌تمه‌ندی پێغه‌مبه‌رمانی (صلى الله علیه وسلم) له‌چه‌نده‌ها ڕووه‌وه ئاشكرا كردووه، وه هه‌ندێك له‌وانه:
1- خوای گه‌وره عه‌هد و په‌یمانی له هه‌موو (نه‌بی) و پێغه‌مبه‌رانی پێشوو له (ئادام)ه‌وه تاكو (عیسا) (علیهم السلام) وه‌رگرتووه كه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلى الله علیه وسلم) ده‌ركه‌وت له سه‌رده‌مه‌كه‌ی ئه‌ودا و نێردرا، ئه‌وا باوه‌ڕی پێ بهێنێت وشوێنی بكه‌وێت، وه پێغه‌مبه‌رایه‌تی‌یه‌كه‌ی ڕێی لێ نه‌گرێت له شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم). وه هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك په‌یمان و عه‌هدی له ئوممه‌ته‌كه‌ی وه‌رگرتووه كه گه‌ر پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله علیه وسلم) ده‌ركه‌وت و نێردرا ئه‌وا ده‌بێت شوێنی بكه‌ون نه‌ك شوێنی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان بكه‌ون، وه به‌ڵگه‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌یه: (وإذ أخذ الله ميثاق النبيين لما ءاتيتكم من كتاب وحكمة ثم جآءكم رسول مصدق لما معكم لتؤمنن به ولتنصرنه قال ء أقررتم وأخذتم على ذلكم إصري قالوا أقررنا قال فاشهدوا وأنا معكم من الشاهدين) (آل عمران: 81).
2- پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلى الله علیه وسلم) گه‌وره‌ی هه‌موو بووه، پێغه‌مبه‌رمان ده‌فه‌رموێت: (أنا سید ولد آدم ولا فخر)، رواه ابن حبان. وه گه‌وره‌ش ئه‌و كه‌سه‌یه كه خاوه‌ن به‌ها و ڕه‌وشته به‌رزه‌كانه، له دونیاشدا كه خاوه‌ن ئه‌و خوو و ڕه‌وشته به‌رزانه‌یه، له دواڕۆژیشدا پاداشتی به‌پێی ئه‌و پله‌و پایه‌یه‌تی كه له دونیادا هه‌یبوو، گه‌ر له دونیادا باشترین و گه‌وره‌ترین كه‌سیان بوو له خوو و ڕه‌وشت و پله‌و پایه، ئه‌وا له دواڕۆژیشدا هه‌مان پله‌و پایه‌ی هه‌یه. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (أنا سید ولد آدم ولا فخر) واته: من گه‌وره‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌مم و شانازیش نیه ئه‌یڵێمی. تاكو ڕایبگه‌یه‌نێت به ئوممه‌ته‌كه‌ی به پله‌و پایه‌ی له‌لای خوای گه‌وره،وه له‌به‌رئه‌وه‌ی باسكردنی كه‌سێك بۆ خۆی به شانازی داده‌نرا، پێغه‌مبه‌ری خوا ویستی ئه‌و خه‌یاڵه‌ش ببڕێت له‌لای ئه‌و نه‌زانانه‌ی كه گومانی وا ده‌به‌ن پێغه‌مبه‌ر ئه‌و خاڵه بۆ مه‌دح و شانازی باسی خۆی كردووه.. بۆیه ده‌ڵێت: (ولا فخر) واته: شانازیش نیه.
3- وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (وبيدي لوا‌ء الحمد يوم القيامة ولا فخر) واته: وه ئاڵای حه‌مد وسوپاگوزاری به‌ده‌ست منه‌وه‌یه له ڕۆژی دوایی.
4- خوای گه‌وره له قورئاندا ڕایگه‌یاندووه به پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) كه له هه‌موو تاوانه‌كانی پێشووی و داهاتووی خۆش بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ گوناهێكی نیه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إنا فتحنا لك فتحا مبينا (1) ليغفر لك الله ما تقدم من ذنبك وما تأخر) (سورة الفتح, الاية: 1, 2). وه له‌هیچ شوێنێكدا باس نه‌كراوه كه هه‌مان قسه‌ی ووتبێت به پێغه‌مبه‌رێكی تر، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی دیاره نه‌یووتوه پێیان، چونكه هه‌ریه‌كه له پێغه‌مبه‌ران كاتێك داوای شه‌فاعه‌تیان لێ ده‌كرێت، باسی هه‌ڵه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: (نفسي نفسي) به‌ڵام كاتێك ده‌چنه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله علیه وسلم) ده‌ڵێت: (أنا لها) واته: ئه‌وه من بۆ ئه‌و كاره‌م و ده‌یكه‌م.
5- پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله علیه وسلم) ئوممه‌ته‌كه‌ی له خۆی خۆشتر ویستووه، خوای گه‌وره بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك دوعایه‌كی وه‌رگیراوی بۆی داناوه، هه‌مووان له دونیادا ئه‌و دوایه‌یان كردووه‌و گیرا بووه، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ئه‌و داوایه‌ی هه‌ڵگرتووه بۆ ڕۆژی قیامه‌ت تاكو داوای شه‌فاعه‌ت و لێخۆشبوو‌ن بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی بكات.
6- خوای گه‌وره سوێندی به ته‌مه‌ن وژیانی پێغه‌مبه‌ر خواردووه، وه‌كو له‌م ئایه‌ته‌دا هه‌یه: (لعمرك إنهم في سكرتهم يعمهون) (الحجر: 72). وه سوێندخواردن به ژیانی كه‌سێك ئاماژه‌یه بۆ به‌رزی و پله‌ی ژیانی ئه‌و كه‌سه‌ی سوێندی پێ خوراوه له‌لای ئه‌وه‌ی سوێندی خواردووه، بۆیه ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه فه‌ڕ وبه‌ره‌كه‌تێكی پیرۆزی تایبه‌ت و گشتی‌یه، وه هیچ نه‌سه‌لمێنراوه خوای گه‌وره سوێندی خواردبێ به ژیانی پێغه‌مبه‌ر و كه‌سێكی تر.
7- خوای گه‌وره ڕێزێكی تایبه‌تی له پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) ناوه، بۆیه به خۆشترین ناوی خۆی بانگی كردووه و فه‌رموویه‌تی: (یا أیها النبی) (الأنفال: 64، 65، 70)، واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر. (یا أیها الرسول) (المائده: 41، 67). ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌ش بۆ پێغه‌مبه‌رانی تر نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌مووان به ناوی خۆیان بانگ كراون: (یا آدم اسكن) (البقرة: 53). (يا عيسى ابن مريم اذكر نعمتي عليك) (المائدة: 110)، (يا موسى إني أنا الله) (القصص: 30)، (يا نوح اهبط بسلام) (هود: 48)، (يا داود إنا جعلناك خليفة ً في الأرض) (ص: 29)، (يا إبراهيم قد صدقت الرؤيا) (الصافات: 105)، (يا لوط أنا رُ سُلُ ربك) (هود: 81)، (يا زكريا إنا نبشرك) (مریم: 7)، (یا یحیى خذ الكتاب) (مریم: 12).
8- موعجیزه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك كۆتایی پێ هات و نه‌مایه‌وه تاكو ئێستا، به‌ڵام موعجیزه‌ی گه‌وره‌ی پێشینان و پاشینان محمد (صلى الله علیه وسلم) قورئانی پیرۆزه و ده‌مێنێته‌وه تاكو ڕۆژی قیامه‌ت.
9- سه‌لامكردنی به‌ردێك له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و نووزانه‌وه‌ی پارچه ته‌خته دارێك، به‌ڵام نه‌سه‌لمێنراوه ئه‌مانه ڕوویدابێت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رانی پێشوو (علیهم السلام).
10- له موعجیزاته‌كانی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) گه‌وره‌تر بووه له هه‌مان جۆری موعجیزاتی پێغه‌مبه‌رانی پێشوو، وه‌كو هه‌ڵقوڵانی ئاو‌و له‌نێو ده‌سته پیرۆزه‌كانی، چونه‌ك له‌وانه‌یه له به‌رد ئاو هه‌ڵقوڵێت به له‌تبوونی و ده‌رچوونی ئاو‌و، بۆیه هه‌ڵقوڵان و ده‌رچوونی ئاو‌و له‌نێو په‌نجه پیرۆزه‌كانی گه‌وره‌تره له ته‌قینه‌وه‌ی به‌رد وله‌تبوونی و ده‌رچوونی ئاو‌و وه‌كو بۆ مو‌سا (علیه السلام) ڕووی دا.
11- وه خوای گه‌وره ئه‌جر و پاداشت بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ده‌نوسێت به‌ئه‌ندازه‌ی كار و كرده‌وه‌و قسه‌ی ئوممه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵام ئوممه‌تی محمد (صلى الله علیه وسلم) كرده‌وه‌و ووته‌ی چاكه‌یان ده ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كرێت به‌ره‌و سه‌ره‌وه بۆ حه‌وت سه‌د و زیاتر به‌ویستی خوا، وه ئوممه‌تی محمد نیوه‌ی ئه‌هلی به‌هه‌شته، وه خوای گه‌وره ڕایگه‌یاند كه ئوممه‌تی محمد چاكترین و خێرترین ئوممه‌ته ده‌رچووه بۆ خه‌ڵكی به‌هۆی ئه‌و خو و ڕه‌وشت و چاكه‌یه‌ی هه‌ڵیان گرتووه.
21- هه‌موو پێغه‌مبه‌ران نێردراون ته‌نها بۆ قه‌ومه‌كه‌ی خۆی، به‌لام پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان محمد (صلى الله علیه وسلم) بۆ هه‌موو جیهان نێردراوه بۆ مرۆڤ وجنۆكه.
22- خوای گه‌وره قسه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (علیه السلام) له كێوی (طور) له‌شیوی (الوادي المقد‌س)، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلى الله علیه وسلم) قسه‌ی كردووه له (السدرة المنتهى).
14- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (نحن الآخرون من أهل الدنيا والأولون يوم القيامة ، المقضي له‌م قبل الخلائق ، ونحن أول من يدخل الجنة) (أخرجه مسلم) واته: ئێمه دواهه‌مین ئوممه‌تین له ئه‌هلی دونیا، وه یه‌كه‌م ئوممه‌تین له ڕۆژی قیامه‌ت، له‌پێش هه‌موو دروستكراوه‌كان حه‌شر ده‌كرێن، وه ئێمه یه‌كه‌م ئوممه‌تین ده‌چینه ناو به‌هه‌شته‌وه.
15- پێعه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) باسی كردووه كه هه‌موو دروستكراوه‌كان له‌ڕۆژی قیامه‌ت ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌م، ته‌نانه‌ت حه‌زره‌تی (ئیبراهیم)یش تاكو خوای گه‌وره ده‌ست بكات به حساب و دادگایی كردنی هه‌موو خه‌ڵك.
16- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (الوسيلة منزلة في الجنة لا ينبغي أن تكون إلا لعبد من عباد الله تعالى ، وارجوا أن أكون أنا هو ، فمن سأل لي الوسيلة حلت عليه الشفاعة) (أخرجه مسلم). واته: (وه‌سیله‌ت) پله‌یه‌كه له به‌هه‌شادا بۆ كه‌س نابێت مه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌ك له به‌نده‌كانی خوا نه‌بێت، وه تكا و هیوام وایه من بم، بۆیه گه‌ر هه‌ركه‌س داوای كرد له‌خوای گه‌وره (وه‌سیله‌ت)م بۆ بێت، ئه‌وا شه‌فاعه‌تی من ده‌یگرێته‌وه.
17- حه‌فتا هه‌زار كه‌س له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله علیه وسلم) ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌و حیساب. ئه‌مه‌ش بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێكی تر نه‌به‌خشراوه ته‌نها پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان نه‌بێت (صلى الله علیه وسلم).
18- (الكوثر) له به‌هه‌شتدا به‌خشراوه به پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم)، كه حه‌وزێكه پڕ له ئاو، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له ڕۆژی قیامه‌ت ئاوی سازگاری لێ ده‌به‌خشێت به شوێنكه‌وتووانی.
19- پێغه‌مبه‌ری خوا محمد (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (نحن الآخرون السابقون) واته: ئێمه دوا ئوممه‌تین له دونیادا، وه یه‌كه‌م ئوممه‌تن و له پێشه‌وه‌ی ئوممه‌ته‌كانی ترین له كاری چاكه و جوانكاری و خێر.
20- ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ڕ (غنائم) بۆ پێغه‌مبه‌رمان حه‌ڵاڵ بوو، به‌ڵام بۆ پێشینانی حه‌ڵاڵ نه‌بوو. وه زه‌وی كرا به مزگه‌وت و خۆڵه‌كه‌ی پاكه بۆ نوێژكردن و به‌ندایه‌تی ئوممه‌تی محمد. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی‌یانه ئاماژه‌یه بۆ پله به‌رزیی پێغه‌مبه‌رمان له‌لای خوای گه‌وره و هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی‌یه‌كه بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی.
21- خوای گه‌وره له قورئاندا وه‌سفی خوو و ڕه‌وشتی ده‌كاتو ده‌فه‌رموێت: (وإنك لعلى خلق عظيم) (القلم: 4). واته: به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی محمد خاوه‌ن خوو و ڕه‌وشتێكی زۆر به‌رز و گه‌وره‌یت.
22- خوای گه‌وره قسه‌ی كردووه له‌گه‌ڵی به‌هه‌ر سێ شێوه‌ی وه‌حی: (الرؤیا الصادقة) واته خه‌ونی ڕاست، وه دووه‌م: قسه‌كردن به‌بێ هیچ یاریده‌ده‌ر و واسته‌یه‌ك، وه سێیه‌م: له‌گه‌ڵ جبریل (علیه السلام)، وه شێخ ئه‌لبانی زیادی كردووه‌و ده‌ڵێت هه‌روه‌ها: (النفث في الروع) واته: فووكردن له ڕووح و ده‌روون.
23- كیتابی خوا كه ناردویه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بریتی‌یه له‌وانه‌ی كه له كتێبه ئاسمانیه‌كانی پێشوویش هاتووه، وه‌كو (التوراة) و(الانجیل) و (الزبور).
24- ئوممه‌تی محمد (صلى الله علیه وسلم) كرده‌وه‌ی كه‌متره له ئوممه‌تانی تر، به‌ڵام ئه‌جر و پاداشتی زیاتره هه‌روه‌ك فه‌رمووده‌ی (صحیح)ی له‌سه‌ره.
25- خوای گه‌وره هه‌موو كلیله‌كانی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌موو زه‌وی خسته به‌رده‌ست پێغه‌مبه‌ر و سه‌رپشكی كرد له‌وه‌ی كه ئایه پادشا بێت یان پێغه‌مبه‌رێكی به‌نده، ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) دونیای به‌كه‌م زانی و لای خۆشتربوو پێغه‌مبه‌رێكی به‌نده بێت.
26- خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری نارد وه‌كو (رحمةً للعالمین) واته: ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی‌یه‌ك بۆ جیهان، بۆیه خوای گه‌وره مۆڵه‌تی دا به تاوانبارانی ئوممه‌ته‌كه‌ی و به‌هۆی تاوانه‌كانیانه‌وه نایان فه‌وتێنێت له دونیادا، به‌پێچه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌رانی پێشوو هه‌ركات ئوممه‌ته‌كه‌یان به‌درۆیان بزانیایه سزا و تۆڵه‌ی خوا داده‌به‌زاند به‌سه‌ریاندا و ده‌فه‌وتێنران. وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) یه‌كێك له ڕه‌وشته به‌رزه‌كانی: هیچ كات توڕه نه‌بووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.
27- له نه‌رم ونیانی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فبما رحمة من الله لنت له‌م) (آل عمران: 159)، واته: به‌هۆی ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خواوه نه‌رم ونیان بوویت بۆیان.
28- وه سه‌باره‌ت به توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر به كافران و بێباوه‌ڕان و به‌زه‌یی و میهره‌بانیی به‌رامبه‌ر به موسڵمانان: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (محمد رسول الله والذين معه أشداء على الكفار رحماء بينهم) (الفتح: 29).
29- گرنگی پێدانی له‌سه‌ر ئباوه‌ڕی ئوممه‌ته‌كه‌ی، وه به‌زه‌یی و میهره‌بانی و نه‌رم ونیانی به‌رامبه‌ر به ئیمانداران، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: لَقَدْ جَاءكُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِالْمُؤْمِنِينَ رَؤُوفٌ رَّحِيمٌ) (التوبة: 128). ( حريص عليكم) واته: له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌تان. وه به باوه‌ڕدارانیش به میهره‌بان و به‌زه‌یی‌یه.
30- وه ده‌رباره‌ی ئامۆژگاری له گه‌یاندنی په‌یامی ئیسلام خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فتول عنهم فما أنت بملوم) (الذاريات: 54) واته: لۆمه ناكرێیت چونكه پێت ڕاگه‌یاندن و ئه‌ركی خۆت گه‌یاند.
31- خوای گه‌وره ئوممه‌تی محمد (صلى الله علیه وسلم) به دادوه‌ر داده‌نێت، كاتێك له ڕۆژی دوایی خوای گه‌وره ئوممه‌ته‌كانی تر دادگایی ده‌كات، گه‌ر ئوممه‌تێك ئینكاری كرد به‌وه‌ی په‌یامیان پێ نه‌گه‌یشتووه له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یانه‌وه، ئه‌وا خوای گه‌وره ئوممه‌تی محمد (صلى الله علیه وسلم) ده‌هێنێت و شایه‌تی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ره‌كانیان پێیانی ڕاگه‌یاندووه‌و ئاگاداریانی كردۆته‌وه، وه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی‌یه نه‌به‌خشراوه بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێكی تر.
32- هه‌روه‌ها مه‌عسومێتی ئوممه‌تی محمد (صلى الله علیه وسلم) له‌وه‌ی كۆنابنه‌وه له‌سه‌ر گومڕایی نه له فه‌رعیاتی ئایینه‌كه وه نه له ئه‌سڵێك له ئه‌سڵه‌كانی.
33- هه‌روه‌ها پاراستنی كیتاب كه قورئانی پیرۆزه، به‌ڵام كیتابی پێغه‌مبه‌رانی پێشوو وه‌كو انجیل و ته‌ورات لێی گۆڕاوه‌و كه‌م زیاد كراوه. خوای گه‌وره ده‌رهه‌ق پارێزی كردنی له قورئان ده‌فه‌رموێت: إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ) (الحجر: 9).
به‌وه‌نده كۆتایی به بابه‌ته‌كه‌مان دێنین و ئه‌وه‌نده خوای گه‌وره پێی به‌خشیوین له تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلى الله علیه وسلم) كۆ بكه‌ینه‌وه‌و داواكارین له خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتوومان بكات له شوێنكه‌وتنی سوننه‌ت و ڕێبازه‌كه‌ی و هه‌موو خوو و ڕه‌وشته به‌رزه‌كانی.
وصلى الله على نبينا محمد وعلى اله وصحبه وسلم والحمد لله رب العالمين
سه‌رچاوه‌كان/
1- به‌شێكی سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه له كاسێتێكی ووتاری شێخ (محمد بن صالح المنجد) ده‌رهێنراوه به‌ناونیشان (تایبه‌تمه‌نديه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)).
2- كتێبی (بدا بداية السول في تفضيل الرسول صلى الله عليه وعلى اله وسلم)، له‌نوسینی: شێخ العز بن عبدالسلام.
3- كتێبی (تحقيق حجة الحديث) له نوسینی شێخ (محمد بن ناصر الألباني). |