پێغه‌مبه‌ری خۆت بناسه (صلى الله علیه وسلم)
|
پێغه‌مبه‌ری خۆت بناسه (صلى الله علیه وسلم) الحمد لله الذي أوضح لنا سبيل الهداية، وأزاح عن بصائرنا ظلمة الغواية، والصلاة والسلام على النبي المصطفى والرسول المجتبى، المبعوث رحمة للعالمين، وقدوة للمالكين، وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين. أما بعد: خوشك و برایان: خوێندنه‌وه‌و دیراسه‌كردنی سیره‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كاتێكی زۆر خێر و پیرۆزه، به‌ڕاستی موسڵمان وا لێ ده‌كات له‌گه‌ڵ ڕووداو و سه‌رده‌مه‌كه بژێت كه به‌سه‌ر موسڵمانانی پێشوو تێ په‌ڕیوه، له‌وانه‌یشه هه‌ر یه‌ك له ئێمه وا خه‌یاڵ بكات یه‌كێكه له‌و هاوه‌ڵانه‌ی قه‌ڵای ئیسلامه‌تیان پاراستووه‌و ئیسلامیان گه‌یاندووه به جیهان.. له خوێندنه‌وه‌ی سیره‌دا موسڵمان زۆر ڕوانگه‌ی جیاواز ده‌ناسێته‌وه له كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلى الله علیه وسلم)، هه‌روه‌ها شێواز و هه‌ڵسوكه‌وتی له ژیانیدا و له بانگه‌وازی له‌كاتی ئاشتی و شه‌ڕدا.. هه‌روه‌ها له سیره‌وه موسڵمان ده‌گاته خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كان و هۆیه‌كانی سه‌رخستن و دۆڕاندن و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان ئه‌گه‌ریش زۆر گه‌وره بوو. وه به لێكۆڵینه‌وه له سیره‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی موسڵمانان بڕوایان به‌خۆیان زیاتر ده‌بێت و دڵنیا ده‌بنه‌وه كه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵیانه‌و سه‌ریان ده‌خات گه‌ر ئه‌وان به‌ڕاستیێتی خوای خۆیان ده‌په‌رست و گوێڕایه‌ڵی شه‌ریه‌ت و فه‌رمانه‌كانی بوون، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ] [محمد:7]، [إِنَّا لَنَنصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ الْأَشْهَادُ] [غافر:51]. [وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ] [الحج:40]. ئه‌مه‌یشی باسی ده‌كه‌ین بریتیه له سه‌ردێڕ و چه‌ند ڕسته‌یه‌ك له سیره‌ت و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان، مه‌به‌ستمان ته‌نها ڕێگاكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی هیچ یان كه‌م ده‌زانن ده‌رباره‌ی سیره‌و ژیانی پێغه‌مبه‌رمان و هاندانی زیاتر بۆ خوێندنه‌وه‌ی قوڵتر بۆ ئه‌م سیره‌ته زندوه‌ه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللهِ] [الفتح:29]. ئه‌سڵ و بنچینه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم): ناوی: (ئه‌بوقاسم) محمد كوڕی عبدالله كوڕی عبدالمطلب كوڕی هاشم كوڕی عبدالمناف كوڕی قصي كوڕی كلاب كوڕی مرة كوڕی كعب كوڕی لؤي كوڕی غالب كوڕی فه‌ر (كه نازناوی قوڕه‌یشی ده‌ركردووه) كوڕی عبدالمالك كوڕی نضر كوڕی كنان كوڕی خزیمة كوڕی مدرك كوڕی إلیاس كوڕی مضر كوڕی نزار كوڕی معد كوڕی عدنان. ئه‌مه زانایان له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون و ده‌ڵێن عدنان ده‌گه‌ڕێته‌وه به پشت بۆ سه‌ر ئیسماعیل كوڕی ئیبراهیم (علیهما السلام). ناوه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم): له (جبير بن مطعم)ه‌وه كه پێغه‌به‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: { إن لي أسماء، وأنا محمد، وأنا أحمد، وأنا الماحي الذي يمحو الله بي الكفر، وأنا الحاشر الذي يحشر الناس على قدميَّ، وأنا العاقب الذي ليس بعده أحد } [متفق عليه]. وه له أبي موسى الأشعري ده‌ڵێت: كان رسول صلى الله عليه وسلم الله يسمي لنا نفسه أسماء فقال: { أنا محمد، وأحمد، والمقفي، والحاشر، ونبي التوبة، ونبي الرحمة } [مسلم]. پاكێتی نه‌سه‌ب و ئه‌سڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم): خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری پاراست له‌وه‌ی له زه‌واجێكی نا شه‌رعی له‌دایك بێت، بۆیه له زه‌واجێكی دروسته‌وه له‌دایك بوو نه‌ك له زینا و به‌دڕه‌وشتی‌یه‌وه، له (واثلة كوڕی الأسقع) گێڕڕاوه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: {إن الله عز وجل اصطفى من ولد إبراهيم إسماعيل، واصطفى من ولد إسماعيل كنانة، واصطفى من بني كنانة قريشاً، واصطفى من قريش بني هاشم، واصطفاني من بني هاشم } [مسلم] واته: خوای گه‌وره له كوڕانی ئیبراهیم ئیسماعیلی هه‌ڵبژارد، وه له كوڕانی ئیسماعیل كنانه‌ی هه‌ڵبژارد، وه له نه‌وه‌ی كنانه قوره‌یشی هه‌ڵبژارد، وه له قوڕه‌یش نه‌وه‌ی هاشمی هه‌ڵبژارد، وه له نه‌وه‌ی هاشم منی هه‌ڵبژارد. وه كاتێك هیره‌قل سه‌رۆكی ڕۆمه‌كان له ئه‌بی سوفیانی پرسی ده‌رباره‌ی ئه‌سڵ و پشتی پێغه‌مبه‌ری خوا، وه‌ڵامی دایه‌وه: ئه‌و له‌ناو ئێمه‌دا خاوه‌ن نه‌سه‌ب و پشت و ئه‌سڵێكه، بۆیه هیره‌قڵ ووتی: پێغه‌مبه‌ران هه‌ر وان، له‌ناو خاوه‌ن ئه‌سڵ و نه‌سه‌بی قه‌ومه‌كه‌ی خۆیاندا ده‌بنه پێغه‌مبه‌ر. له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم): ده‌ڵێن له ڕۆژی دووشه‌ممه له‌دایك بووه له مانگی ربیع الاول، ده‌ڵێن له دووی ربیع الاول له‌دایك بووه، وه ده‌ڵێن له هه‌شتی ربیع الاول، هه‌روه‌ها ڕای تر هه‌یه له ده یان دوانزه‌ی ربیع الاول. ابن كپیر ده‌ڵێت: ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له ساڵی فیل له‌دایك بووه، (إبراهيم بن المنذر الحزامي) شێخی ئیمام بوخاری باسی كردووه. وه‌هه‌روه‌ها (خليفة بن خياط). زانایانی سیره ده‌ڵێن: كاتێك ئامینه سكی به محمدی پێغه‌مبه‌ر پڕ بوو ووتی: هیچ كات هه‌ستم به قورسی و زه‌حمه‌تیی محمد نه‌ده‌كرد له سكمدا، وه كاتێك له‌دایك بوو ڕووناكی‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هاته ده‌ره‌وه. وه له فه‌رمووده‌یه‌كدا (العرباض بن سارية) ده‌ڵێت: گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: {إني عند الله في أم الكتاب لخاتم النبيين، وإن آدم لمنجدلّ في طينته، وسأنبئكم بتأويل ذلك، دعوة إبراهيم، وبشارة عيسى قومه، ورؤيا أمي التي رأت، انه خرج منها نور أضاءت له قصور الشام } [رواه أحمد والطبراني]. پێغه‌مبه‌رمان باوكی وه‌فاتی كرد له‌كاتێكدا ئه‌م هێشتا له سكی دایكی بوو. دایه‌نێتی و شیرپێدانی: (ثويبة مولاة أبي لهب) شیری پێ داوه به چه‌ند ڕۆژێك، پاشان نێردرا بۆ لای به‌نی سعد، (حليمة السعدية) دایه‌نێتی ده‌كرد و شیری پێ ده‌دا، وه مایه‌وه لای به‌نی سعد نزیكه‌ی چوار ساڵ، هه‌ر له‌وێشدا سنگی له‌ت كرا له‌لایه‌ن جبریه‌له‌وه‌و به‌شی شه‌یتان و دونیای لێ ده‌ركرا، پاشان دوای ئه‌وه یه‌كسه‌ر (حليمة السعدية) گه‌ڕانیه‌وه بۆ دایكی. پاشان دایكیشی گیانی له‌ده‌ست دا له (الأبواء) كاتێك ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌ككه و له‌و كاته‌شدا پێغه‌مبه‌رمان ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بوو، كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) تێپه‌ڕبوو به (الأبواء) ئیزنی له خوای گه‌وره خواست سه‌ردانی گۆڕی دایكی بكات و خوای گه‌وره ئیزنی پێ دا، ئه‌وه‌بوو زۆر گریا له‌سه‌ر گۆڕی دایكی و ئه‌وه‌یشی له‌گه‌ڵیدا بوون هاتنه گریان، وه فه‌رمووی: {زوروا القبور فإنها تذكر بالموت } [مسلم] واته: سه‌ردانی گۆڕه‌كان بكه‌ن چونكه یادتان ده‌خاته‌وه به مردن. كاتێك دایكی مرد (ام ایمن) كردیه باوه‌شه‌وه كه خزمه‌تكاری ماڵه‌كه‌یان بوو، وه باپیره‌ی (عبدالمطلب) به‌خێوی كرد، كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا گه‌شته ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵی باپیره‌شی مرد، پاشان مامی (أبي طالب) به‌خێوكردنی گرته ئه‌ستۆ و زۆر به‌په‌رۆشیه‌وه بوو، وه كاتێكیش خوای گه‌وره كردیه پێغه‌مبه‌ر مامی زۆر پشتگیری لێ ده‌كرد و پاڵپشتێكی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له‌سه‌ر بێباوه‌ڕی خۆی مابوو تاكو مرد به بێباوه‌ڕی. پاراستنی خوای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له پیسی و چه‌په‌ڵی جاهیلیه‌ت: خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری ده‌پاراست هه‌ر له منداڵێتیه‌وه، وه به‌پاك و بێگه‌ردی ڕای گرت له پیسی جاهیلیه‌ت و هه‌موو كه‌م و كوڕی‌یه‌ك، وه هه‌موو ڕه‌وشتێكی جوانی پێ به‌خشی، تاكو له‌ناو قه‌ومه‌كه‌یدا به (الأمين) ده‌ناسرا واته ده‌ست پاك و دڵنیان لێی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێی ده‌بینن له پاكێتی و ڕاستگۆیی و ئه‌مانه‌ت پارێز، ته‌نانه‌ت تاكو قوڕه‌یش ویستیان كه‌عبه سه‌رله‌نوێ بنیاتنه‌نه‌وه له ساڵی (35)ی ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر، گه‌شتنه مه‌سه‌له‌ی دانانی به‌رده ڕه‌شه، به‌ڵام كێشه‌و دووبه‌ره‌كی كه‌وته نێوانیانه‌وه له‌وه‌ی كێیان دایبنێت، بۆیه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بێته لایان له بیانیه‌وه ئه‌وا ئه‌و كه‌سه بڕیار ده‌دات له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا هاته لایان، بۆیه فه‌رموویان: وا ده‌ست پاكه‌كه هات. ڕازی بوون پێی و ئه‌ویش فه‌رمانی كرد پارچه په‌ڕۆیه‌كی بۆ بهێنن و به‌رده ڕه‌شه‌ی تێ كرد و فه‌رمانی كرد له‌هه‌موو هۆزێك پیاوێكیان بێت وده‌ستی به په‌ڕۆكه‌وه بێت و به‌هه‌موو هۆزه‌كانه‌وه به‌شداربن له دانانی به‌رده ڕه‌شه، به‌م شێوه‌یه شه‌ڕێكی خوێناوی دوور خسته‌وه له خه‌ڵكه‌كه. ژنهێنانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم): خدیجه كچی خویلد شووی كرد به پێغه‌مبه‌ر كه ته‌مه‌نی (25) ساڵ بوو ئه‌و كاته، كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بۆ تجاره‌ت به سه‌رپه‌رشتی كردنی بارێك بۆ خدیجه ده‌رچوو به‌ره‌و شام له‌گه‌ڵ خزمه‌تكارێكی خه‌دیجه، خزمه‌تكاره‌كه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو باسی محمدی بۆ كرد كه چه‌ند ده‌ست پاك و لێزان و ده‌م ڕاست بوو، بۆیه كاتێك پێغه‌مبه‌ر هاته داخوازی خدیجه، خدیجه زۆر لێی ڕازی بوو وه شووی پێ كرد. خه‌دیجه (ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت) پێش كۆچكردن به سێ ساڵ وه‌فاتی كرد، وه پێغه‌مبه‌ر كه‌سی نه‌خواست تاكو ئه‌و كاته‌شی خه‌دیجه وه‌فاتی كرد.. پاشان عائیشه‌ی كچی ئه‌بوبه‌كری خواست (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) وه هیچ ئافره‌تێكی به كچێتی نه‌خواست جگه له عائیشه نه‌بێت، ئه‌ویش به فه‌رمانی خوا بوو به‌شێوه‌ی خه‌وێك ده‌هاته خه‌وی پێغه‌مبه‌ر. پاشان (حفصة)ی كچی ئیمام عومه‌ری خواست (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت)، پاشان (زینب كچی خزيمةی كوڕی حارث)ی خواست (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)، پاشان (اُم سلمة)ی خواست كه ناوی (هند كچی اُمیة)یه (ڕه‌زای خوای لێ بێت)، پاشان (زینب كچی جحش)ی خواست (ڕه‌زای خوای لێ بێت)، پاش ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا (جویریة كچی الحارث)ی خواست (ڕه‌زای خوای لێ بێت)، پاشان (اُم حبیبة)ی خواست كه ناوی (رملة)یه (ڕه‌زای خوای لێ بێت)، پاشان له‌كاتی شه‌ڕی خه‌یبه‌ر (صفية كچی حیی كوڕی أخطب) خواست (ڕه‌زای خوای لێ بێت، پاشان (میمونة كچی الحارث)ی خواست (ڕه‌زای خوای لێ بێت) كه دواهه‌مین ئافره‌ت بوو خواستی. منداڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم): هه‌موو منداڵه‌كانی كوڕ و كچ له خدیجه‌ی كچی خویلد بوون ته‌نها ئیبراهیم نه‌بێت كه له (مارية القبطية) بوو كه (المقوقس)ی ڕۆم پێشكه‌شی كردبوو به پێغه‌مبه‌ر و موسڵمان بوو. له كوڕه‌كانی: القـاسم، كه به‌ناوی ئه‌مه‌وه بانگ ده‌كرا واته: (ابا القاسم: باوكی القاسم)، وه‌هه‌روه‌ها: (الطاهر) و (الطیب). هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: عبدالله ی له‌دایك بوو له‌ناو ئیسلامدا و به‌له‌قه‌بی (الطاهر و الطیب) بانگیان ده‌كرد. ئیبراهیم له مه‌دینه له‌دایك بوو وه نزیكه‌ی دوو ساڵ چه‌ند مانگێك نه‌بێت ژیا پاشان وه‌فاتی كرد، پێش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به سێ مانگ. وه له كچه‌كانی: (زینب) كچه گه‌وره‌ی بوو، (أبوالعاص بن الربيع) خواستی كه كوڕی پوورێتی، وه (رقیة) كه ئیمام (عثمان بن عفان) خواستی (ڕه‌زای خوایان له‌سه‌ر بێت). وه (فاطمة) كه ئیمام علی كوڕی ئه‌بوتالیب خواستی و دوو كوڕی لێ بوو به‌ناوی (الحسن و ا‌لحسین). وه (اُم كلثوم) كه (عثمان بن عفان) خواستی پاش ئه‌وه‌ی (رقیة) وه‌فاتی كرد. (ڕه‌زا وڕه‌حمه‌تی خوا له‌سه‌ر هه‌موویان بێت).. جا ئیمام النووی ده‌ڵێت: كچه‌كان چوار بوون به‌بێ جیاوازی، وه كوڕه‌كان سێ بوو له‌سه‌ر ڕای ڕاست. پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلى الله علیه وسلم): ته‌مه‌نی چل ساڵی بوو كاتێك پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێ به‌خشرا، له‌و كاته‌دا مه‌لائیكه‌ت جبریل له‌سه‌ری دابه‌زی له ئه‌شكه‌وتی (حراء) ڕۆژی دووشه‌ممه كه ده‌كه‌وێته حه‌ڤده‌ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی (13) پێش كۆچی، (610)ی زاینی. له‌و كاته‌شدا گه‌ر وه‌حی دابه‌زی‌یایه‌ته سه‌ری زۆر قورس ده‌بوو له‌سه‌ری و ده‌موچاوی ده‌گۆڕا و نێوچه‌وانی پیرۆزی ئاره‌قه‌ی ده‌كرد.. كاتێك مه‌لائیكه‌ت دابه‌زی‌یه سه‌ری پێی فه‌رموو: (إقرأ) واته: بخوێنه. پێغه‌مبه‌ری خوا وه‌ڵامی دایه‌وه: من خوێنه‌وار نیم. پاشان مه‌لائیكه‌ت باوه‌شی پێ كرد و به‌ریدا و ئه‌مجا مه‌لائیكه‌ته‌كه فه‌رموویه‌وه: بخوێنه‌وه: پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی: من خوێنه‌وار نیم، جارێكی تر پێغه‌مبه‌ری گوشی به‌باوه‌شی و به‌ریدا و فه‌رمووی: بخوێنه: پێغه‌مه‌ر وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: من نه‌خوێنه‌وارم. پاشان مه‌لائیكه‌ت پێی فه‌رموو: (اقرأ باسم ربك الذي خلق (1) خلق الإنسان من علق (2) اقرأ وربك الأكرم (3) الذي علم بالقلم (4) علم الإنسان ما لم يعلم) سورة: العلق. ئیتر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خه‌دیجه‌ی خێزانی و گیانی ده‌له‌رزا، وه هه‌موو ڕووداوه‌كه‌ی بۆ خه‌دیجه گێڕایه‌وه‌و خه‌دیجه‌یش دڵنیای كرد و زیاتر پابه‌ندی كرد وپێی فه‌رموو: أبشر، كلا والله لا يخزيك أبداً، إنك لتصل الرحم، وتصدق الحديث، وتحمل الكَلَّ، وتعين على نوائب الدهر. واته: موژده‌ت لێ بێت، نه‌خێر به‌خوا خوای گه‌وره هیچ كات زه‌لیلت ناكات، تۆ بێگومان ماف و ڕه‌حمی خزمایه‌تی ده‌گه‌یه‌نیت، و ڕاستگۆیت له قسه‌كانتدا، و هاوكاری مرۆڤی پیر وبه‌ته‌مه‌ن ده‌كه‌یت و هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌یت كه تووشی كاره‌سات دێن. بۆیه خه‌دیجه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر ڕۆشتن بۆلای (ورقة كوڕی نوفل) كه ئامۆزای خه‌دیجه‌یه‌و پیاوێكی به‌ته‌مه‌نه و بوبوو به گاور و ئنجیلی ده‌نوسیه‌وه به عبری و شاره‌زا بوو له ئایینه‌كان، ئه‌وه‌بوو موژده‌ی پێ دا كه‌وا خوای گه‌وره هه‌ڵبژاردووه به پێغه‌مبه‌ر. پاشان بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌حی ڕاوه‌ستا له‌سه‌ری: پێغه‌مبه‌ری خوای (صلى الله علیه وسلم) بۆ ماوه‌یه‌ك مایه‌وه هیچی نه‌ده‌بینی له وه‌حی، بۆیه پێی خه‌مبار بوو و زۆر موشتاقی دابه‌زینی وه‌حی بوو، پاشان ئه‌وه‌بوو مه‌لائیكه‌ت هاته به‌رچاوی له‌نێوان زه‌وی و ئاسمان له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشتووه، بۆیه پێغه‌مبه‌ری پابه‌ند كرد و موژده‌ی پێ دا كه پێغه‌مبه‌رێكی ڕاست و حه‌قه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه نێردراوه بۆ خه‌ڵكی، كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا مه‌لائیكه‌ت جوبریلی بینی، ترسا لێی و هاته‌وه لای خه‌دیجه‌ی خێزانی و پێی فه‌رمووی: (زمّلوني.. دثروني).. واته دامپۆشن.. ابن جوزی ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا به پێغه‌مبه‌رایه‌تی خۆی هێشته‌وه سێ ساڵ به نهێنی و خه‌ڵكی به نهێنی بانگ ده‌كرد بۆ ئیسلام، پاشان خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كرد ئاشكرای بكات و ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زامد: (فاصدع بما تؤمر) [الحجر : 94]، ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌ریش بانگه‌وازه‌كه‌ی ئاشكرا كرد. كاتێك خوای گه‌وره ئایه‌تی (وأنذر عشيرتك الأقربين) [الشعرا‌ء : 214] دابه‌زاند، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) چووه ده‌ره‌وه تاكو چووه سه‌ر كێوی (الصفا)و بانگی كرد: ئه‌ی هاوه‌ڵان! ئه‌ی خه‌ڵكینه!. خه‌ڵكه‌كه‌ش ووتیان ئه‌وه كێیه هاوار ده‌كات و بانگمان ده‌كات؟ ووتیان ئه‌وه (محمد)ه. هه‌موویان هاتن بۆلای و كۆبوونه‌وه لێی. پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی پێیان: ئه‌ی نه‌وه‌ی فڵان.. وه ئه‌ی نه‌فه‌ی فڵان.. وه ئه‌ی نه‌وه‌ی فڵان.. ئه‌ی نه‌وه‌ی عبدمناف.. ئه‌ی نه‌وه‌ی عبدالمطلب.. . هه‌موو كۆبوونه‌وه لێی و پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی: (أرأيتم لو أخبرتكم أن خيلاً تخرج بسفح هذا الجبل أكنتم مصدّقيّ؟) واته: گه‌ر پێتانم ووت له‌پشتی ئه‌م كێوه‌وه سوپایه‌كی سوارچاكی لێیه‌و ده‌یانه‌وێت هێرش بهێننه سه‌رتان، ئایه باوه‌ڕم پێ ده‌كه‌ن؟ هه‌موو ووتیان: هیچ كات درۆمان لێت نه‌بینیه‌وه. پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی: (فإني نذير لكم بين يدي عذاب شديد) واته: ده‌ی ئه‌وه من ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌كم بۆتان له سزایه‌كی توندی خوا. لێره‌دا ابولهب ی مامی ووتی: (تباً لك) واته: تیاچیت ئه‌ی محمد، ئه‌وه ته‌نها بۆ ئه‌مه‌كۆمانت كرده‌وه؟ پاشان هه‌ستا و ڕۆشت. ئه‌وه‌بوو خوای گه‌وره سوره‌تێكی له‌سه‌ر دابه‌زاند: (تبت يدا أبي لهب وتبّ) تاكو كۆتایی سوره‌ته‌كه. سه‌بر و ئارامگرێتی پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله علیه وسلم) له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه و ئازار: پاش ئاشكراكردنی ئایینی ئیسلام، پێغه‌مبه‌ری خوا و هاوه‌ڵانی تووشی جۆره‌ها ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار هاتن، به‌ڵام هه‌ر ئارامگر بوون، پاشان پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی كرد به هاوه‌ڵانی كۆچ بكه‌ن بۆ (حه‌به‌شه) و خۆیان ڕزگار بكه‌ن له‌ده‌ست سته‌م و زوڵمی بێباوه‌ڕان. ابن اسحاق ده‌ڵێت: كاتێك (ابو طالب) مرد، قوڕه‌یش ئازارێكی زۆریان گه‌یاند به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)، له دوو (صحیحین)دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا له سوجده‌دا بوو له‌ته‌نیشت كه‌عبه، (عقبة كوڕی أبي معیط) ڕیخۆڵه و ناوسكی ئاژه‌ڵێكی هێنا و فڕێیدایه سه‌ر پشتی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر كه هه‌ر له سوجده‌دا مابووه‌وه تاكو (فاطمة)ی كچی هات و لایبرد له‌سه‌ر پشتی پیرۆزی، له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ری فه‌رمووی: (اللهم علیك بالملأ من قریش). وه له فه‌رمووده‌یه‌كی بوخاری هاتووه كه: (عقبه كوڕی ڕبی معیگ) ڕۆژێك هات و ده‌ستی نایه یه‌خه و گه‌ردنی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان و جله‌كه‌ی له ملی پیرۆزی ئاڵاند توندی كردبوو لێی، له‌و كاته‌دا ئه‌بو به‌كر هات و پاڵێكی توندی نایه عقبه و پێی ووت: أتقتلون رجلاً أن يقول ربي الله؟ ده‌تانه‌وێت پیاوێك بكوژن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت په‌روه‌ردگاری من (الله)ه؟ به‌زه‌یی و میهره‌بانی پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله علیه وسلم): به‌زه‌یی و میهره‌بانیی بۆ قه‌ومه‌كه‌ی: كاتێك ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار توندبوو له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) پاش مردنی (ابو طالب)ی مامی و خه‌دیجه‌ی خێزانی، پێغه‌مه‌ری خوا ده‌رچوو به‌ره‌و (طائف) و له‌وێ بانگی هۆزه‌كانی (ثقیف)ی كرد بێنه ناو ئیسلامه‌وه، به‌ڵام له گاڵته‌پێ كردن و ئازار و سه‌ركه‌شی زیاتر هیچی لێ نه‌بینین، به‌ڵكو به‌رده‌بارانشیان كرد تاكو پێ‌یه پیرۆزه‌كانی بریندار كرا و خوێنی لێ ده‌هات، ئیتر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و مه‌ككه. پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: (انطلقت -يعني من الطائف- وأنا مهموم على وجهي، فلم أستفق إلا وأنا بقرن الثعالب -ميقات أهل نجد- فرفعت رأسي فإذا سحابة قد أظلتني، فنظرت، فإذا فيها جبريل عليه السلام، فناداني فقال: إن الله قد سمع قول قومك لك، وما ردوا عليك، وقد أرسل لك ملك الجبال لتأمره بما شئت فيهم، ثم ناداني ملك الجبال فسلم عليَّ ثم قال: يا محمد! إن الله قد سمع قول قومك لك، وأنا ملك الجبال، قد بعثني إليك ربك لتأمرني بما شئت، إن شئت أن أطبق عليهم الأخشبين -جبلان بمكة- فقال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) بل أرجو أن يخرج الله من أصلابهم من يعبد الله وحده لا يشرك به شيئاً) [متفق عليه]. واته: كاتێك له تائیف ده‌گه‌ڕامه‌وه خۆمبار بووم، له‌ڕێگادا سه‌رم به‌رز كرده‌وه هه‌ورێك هاتبوه سه‌رم وسێبه‌ری له‌سه‌رم بوو، بینیم كه (جبریل)ه (علیه السلام) و بانگی كردم: خوای گه‌وره گوێی له قه‌ومه‌كه‌ت بوو چیان ووتووه و نه‌هاتونه به‌ده‌م بانگه‌كه‌ته‌وه، وه مه‌لائیكه‌تی كێوه‌كانی ناردووه بۆلات تاكو فه‌رمانی پێ بكه‌یت گه‌ر ویستت به‌رامبه‌ر قه‌ومه‌كه‌ت، پاشان مه‌لائیكه‌تی كێوه‌كان بانگی كردم و سه‌لامی لێ كردم و ووتی: ئه‌ی محمد خوای گه‌وره گوێی له قه‌ومه‌كه‌ت بوو چی وه‌ڵامیان دایته‌وه، وه من مه‌لائیكه‌تی كێوه‌كانم، خوای گه‌وره ناردومێتی تاكو چیت ده‌وێت فه‌رمانم پێ بكه‌یت، گه‌ر ده‌ته‌وێت هه‌ردوو كێوه‌كه (دوو كێ‌و له مه‌ككه) ده‌ده‌م به‌یه‌كدا وتیاده‌چن. پێغه‌مبه‌ری خواش فه‌رمووی: به‌ڵكو تكام وایه له‌خوای گه‌وره له پشت و بڕبڕه‌ی ئه‌مان كه‌سانێك ده‌رچێت خوای گه‌وره بپه‌رستن بێ ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵی بۆ په‌یدا بكه‌ن. وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌هه‌موو مه‌وسم وماوه‌یه‌ك ده‌رئه‌چوو، وه له‌گه‌ڵ هۆزه‌كان قسه‌ی ده‌كرد و ئیسلامی پێ ده‌ناساندن و دیووت: (من يؤويني؟ من ينصرني ؟ فإن قريشاً قد منعوني أن أبلِّغ كلام ربي!) واته: كێ ده‌مگرێته خۆ و شوێنم بۆ دابین ده‌كات؟ كێ سه‌رم ده‌خات؟ وا قوڕه‌یش ڕێیان لێ گرتووم كه ووشه‌ی خوا ڕابگه‌یه‌نم. پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) له (العقبة) چاوی كه‌وت به شه‌ش كه‌س و بانگی كردن بۆ ئیسلام و موسڵمان بوون، ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌دینه و ئیسلامیان بڵاوكرده‌وه له‌نێو قه‌ومه‌كه‌یان، پاشان به‌یعه‌ی (العقبة)ی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌سترا و به‌نهێنی بوو، كاتێك ته‌واو بوو پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی كرد به‌و موسڵمانانه‌ی ماونه‌ته‌وه له مه‌ككه به كۆچكردن به‌ره‌و مه‌دینه. كۆچكردنی به‌ره‌و مه‌دینه: پاشان پێغه‌مبه‌ری خواش (صلى الله علیه وسلم) خۆی و ئه‌بو به‌كر ده‌رچوون له مه‌ككه‌وه به‌ره‌و مه‌دینه، ڕوویان كرده ئه‌شكه‌وتی (ثور) و سێ ڕۆژ مانه‌وه تیایدا، وه ڕێگایان له قوڕه‌یش وون كرد له‌وه‌ی شوێنیان بكه‌ون و بیاندۆزنه‌وه، پاشان گه‌شتنه مه‌دینه و خه‌ڵكه‌كه‌ی به خۆشی و شادیه‌وه پێشوازیان لێ كردن و له مه‌دینه مزگه‌وتی دروست كرد و له‌هه‌مان كاتدا ماڵی بوو. غه‌زا و جه‌نگه‌كانی: له (ابن عباس)ه‌وه ده‌ڵێت: كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌رچوو له مه‌ككه، ئه‌بو به‌كر ووتی: قوڕه‌یش پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان ده‌ركرد (إنا لله وإنا إلیه را‌جعون)، به‌ڕاستی ده‌فه‌وتێن به‌هۆی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ئه‌نجامیان دا. ئیتر خوای گه‌وره ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: (أذن للذين يقاتلون بأنهم ظلموا) [الحج: 39] ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ئایه‌ت بوو ده‌رباره‌ی جیهاد و شه‌ڕ دابه‌زێت، وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) بیست و حه‌وت غه‌زای كردووه، له نۆ دانه‌یان خۆی به‌شداری شه‌ڕی كردووه: له به‌در، و ئوحد و، المریسیع، و الخندق، قریچه، خیبر، الفتح، حنین، و گائف، وه په‌نجا و شه‌ش سریه‌ی ناردووه بۆ شه‌ڕ. حه‌ج و عومره‌كردنی پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله علیه وسلم): پاش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) كۆچی كرد بۆ مه‌دینه، ته‌نها یه‌ك حه‌جی كرد ئه‌ویش (حجة الوداع) حه‌جی ماڵ ئاوایی بوو. وه چوار جار عومره‌ی كردووه هه‌موویان له مانگی (ذي القعدة) بوو ته‌نها عومره‌ی یه‌كه‌می نه‌بێت كه له (الحدیبیة) بوو كه بێباوه‌ڕان ڕێیان لێ گرتن له چوونه ناو مه‌ككه، وه دووه‌میان عومره‌ی القضاء بوو، وه سێ‌یه‌میان عومره‌ی الجعرانة، وه چواره‌میان عومره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌جه‌كه‌ی بوو. خوو و شێوه و سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله علیه وسلم): پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) باڵای مامناوه‌ندی بوو، نه درێژ بوو نه كورت، ڕه‌نگی سپی (سپیه‌كی تێكه‌ڵ به سور) بوو، چاوی ڕه‌ش بوو، تووك سنگی و سكی پیرۆزی نه‌گرتبووه‌وه، به‌ڵكو مووی هه‌بوو له ناوه‌ڕاست سنگ وسكی. ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله علیه وسلم): پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌هه‌موو كه‌س زیاتر سه‌خی بوو، وه له‌هه‌موو كه‌س ده‌م و ده‌ست پاكتر بوو، وه له‌هه‌موو كه‌س زیاتر نه‌رم و نیان بوو، وه له‌هه‌موو زیاتر له مه‌جلیس وكۆڕدا ڕێزی ده‌گرت له به‌رامبه‌ر، خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێت: (وإنك لعلى خلق عظيـم) [القلم: 4] واته: به‌ڕاستی تۆ خاوه‌ن خو و ڕه‌وشتێكی زۆر به‌رزیت. پێغه‌مبه‌ری خوا له‌هه‌موو كه‌س زیاتر ئازا و دلێر بوو، وه له‌هه‌موو كه‌س زیاتر لێبورده بوو، وه له كچێك زیاتر خاوه‌ن شه‌رم بوو، وه دیاری وه‌رده‌گرت له خه‌ڵك، و به‌خششی ده‌كرد له‌سه‌ری، وه هیچ كات خێر و سه‌ده‌قاتی وه‌رنه‌ده‌گرت و نه‌یده‌خوارد، وه هیچ كات توڕه نه‌ده‌بوو له‌به‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به‌خۆیه‌وه هه‌بێت به‌ڵكو له‌سه‌ر ئیسلامه‌كه توڕه‌ده‌بوو له‌به‌ر خوا، وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هه‌رچیه‌ك هه‌بووایه ده‌یخوارد وئه‌وه‌ی بهێنرایاته به‌رده‌ستی نه‌یده‌گێڕایه‌وه، وه نه به پاڵكه‌وتووی وه نه به پێوه نانی نه‌خواردووه، جاری وا هه‌بوو ڕۆژێك دوو ڕۆژ ، سێ ڕۆژ تێده‌په‌ڕی و ئاگر نه‌كرابووه‌وه له‌ماڵی پێغه‌مبه‌ر، وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌ژاران و داماوان داده‌نیشت و تێكه‌ڵاویی ده‌كردن، سه‌ردانی نه‌خۆشی ده‌كرد و له‌گه‌ڵ جه‌نازه‌ی مردوو ده‌ڕۆشت به‌سه‌ر گۆڕ. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) پێده‌كه‌نی به‌شێوه‌ی بزه‌پێكه‌نین نه‌ك ده‌نگی ده‌ربچێت، وه گه‌ر گاڵته‌شی بكردایه ڕاستی ده‌ووت و ڕووداوه‌كه ڕاست بوو، وه هه‌میشه له خزمه‌تی خێزانه‌كانی بوو، ده‌فه‌رموێت: (خيركم خيركم لأهله وأنا خيركم لأهلي) [رواه الترمذي وصححه الألباني]، واته: چاكترین كه‌ستان چاكترینتانه بۆ خێزانه‌كه‌ی، وه من باشترینتانم بۆ خێزانه‌كه‌ی. ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ده‌ڵێت: خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)م كرد ده ساڵ بێ ئه‌وه‌ی شتێك بكه‌م پێم بڵێت: بۆ ئه‌و شته‌ت كرد، یان شتێكم نه‌كرد ئه‌و پێم بڵێت بۆ نه‌تكرد!! پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) به‌رده‌وام به میهره‌بان بوو به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ر وخه‌ڵك و موعجیزه‌ی خوایی نیشان ئه‌دان، ئه‌وه‌بوو مانگ له‌ت بوو، وه له‌نێوان په‌نجه‌كانی ئاو وك‌و كانی هه‌ڵده‌قوڵی. وه ووشتر سكاڵای بۆی هێنا، وه به هه‌واڵی غه‌یب و نادیار ئاگادار كرایه‌وه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره. تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله علیه وسلم): له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)، له جابر كوڕی عبدالله (ڕه‌زای خوای لێ بێت) كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (أعطيت خمساً لم يعطهن أحدٌ قبلي: نصر‌ت بالرعب مسيرة شهر، وجعلت لي الأرض مسجداً وطهوراً، فأيما رجل من أمتي أدركته الصلاة فليصل، وأحلت لي الغنائم ولم تحل لأحد قبلي، وأعطيت الشفاعة، وكان النبي يبعث إلى قومه، وبعثت إلى الناس كافة) [متفق عليه]. واته: من پێنج شتم پێ درا كه به پێشینانی من نه‌درا: سه‌ركه‌وتم به ترس به‌درێژایی ڕێی مانگێك، وه زه‌وی هه‌موو كرا به مزگه‌وت بۆم بۆ نوێژ و پاكێتی، بۆیه هه‌ر پیاوێك چووه ناو كاتی نوێژه‌وه با نوێژه‌كه‌ی بكات، وه ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگ بۆم حه‌ڵاڵه‌و پێشوتر بۆ كه‌س حه‌ڵاڵ نه‌بوبو، وه شه‌فاعه‌تم پێ دراوه، وه پێغه‌مبه‌رانی پێشوو هه‌ركه‌س بۆ قه‌ومه‌كه‌ی خۆی نێردراوه، به‌لام من بۆ هه‌موو جیهان نێردراووم. وه له فه‌رمووده‌یه‌كدا ئیمام موسلیم ده‌یگێڕێته‌وه له ئه‌نه‌س كوڕی ممالیك له پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌فه‌رموێت: (أنا أول الناس يشفع يوم القيامة، وأنا أكثر الأنبياء تبعاً يوم القيامة، وأنا أول من يقرع باب الجنة). واته: من یه‌كه‌م كه‌سم كه شه‌فاعه‌ت ده‌كات بۆ كه‌سانی تر، وه من له‌هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر شوێنكه‌وتووم هه‌یه له ڕۆژی قیامه‌ت، وه من یه‌كه‌م كه‌سم ده‌ده‌م له ده‌رگای به‌هه‌شت. وه له فه‌رمووده‌یه‌كی ابو هریره كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: واته: (أنا سيد ولد آدم يوم القيامة، وأول من ينشق عنه القبر، وأول شافع وأول مشفع). من گه‌وره‌ی كوڕانی ئاده‌مم، وه من یه‌كه‌م كه‌سم گۆڕم له‌سه‌ر له‌ت ده‌بێت، وه یه‌كه‌م شافع كه شه‌فاعه‌ت بۆ كه‌سانی تر ده‌كه‌م. عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی كردنی عه‌ئیشه دایكی ئیمانداران (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) هه‌ڵده‌ستا بۆ نوێژكردن، به‌پێوه ده‌بوو تاكو پێیه‌كانی ماندو ده‌بوو، لێی پرسیاركرا بۆ ئه‌وه‌نده خۆی ماندوو ده‌كات له به‌ندایه‌تیكردنی بۆ خوای گه‌وره، فه‌رمووی: (أفلا أكون عبداً شكوراً) [متفق عليه] واته: ئایه به‌نده‌یه‌كی سوپاسگوزار نه‌بم!. |
|
|
|
سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره كه كردووینی به موسڵمان له ئوممه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه و خوای گه‌وره هه‌موومان سه‌ركه‌وتوو بكات بۆ به‌ندایه‌تی كردنی و له‌سه‌ر سێبه‌ری كیتاب و سوننه‌تی حه‌شرمان بكات. امـین.. امـین. |
بشری روزنه ای است برای تابیدن نور .نگاهی بشارت آمیز به سیر حوادث دارد ودر تلاش است مژده بخش روشنی ومحبت باشد به امید رویش ایمان در درونهای خسته ی امروزی گام نهاده وهدیه های خود را خالصانه درمعرض دیدگان می نهد .